پارەو خشڵێكی زۆری داعش دەستی بەسەردا گیرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارەو خشڵێكی زۆری داعش دەستی بەسەردا گیرا

 

 

هێزە ئەمنیەكانی موسڵ لەماڵێكدا پارەو زێڕێكی زۆریان دەستبەسەردا گرت، باسیش لەوەكراوە كە پارەو زێڕەكە هی سەردەمی داعش بووە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاندووە: بەپشت بەستن بەزانیاری ورد لەماڵێكدا لەناو شاری موسڵ دەست بەسەر ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلارو زیاتر لە (15) كیلۆگرام زێڕو خشڵی گرانبەها گیراوە.

رونیشكراوەتەوە: ئەو ماڵە پێی وتراوە دیوانی دارایی داعش و دەكەوێتە ناوچەی كۆنی موسڵەوەو ئەو پارەو خشڵانەی تێدا شاردرابوەوە.

وتووشیەتی: تەواوی ئەو پارەیەی دەستی بەسەر بەسەردا گیراوە بریتیە لە ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی و (17) ملیۆن دیناری عێراقی و (15) كیلۆگرام زیو (458) گرام زێرو (256) ماددەی كانزایی نەناسراو بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ