بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دۆخی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆو سبەینێ ڕایگەیاند، هەردوو ڕۆژەكە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ پلەكانی گەرما نزیكەی چوار پلە بەرزدەبنەوەو گەرمتر دەبێت.