لەبارەی بۆردومانی بنكەی عەین ئەسەد ڕوونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی بۆردومانی بنكەی عەین ئەسەد ڕوونكردنەوە دەدرێت

 

 

حەشدی عەشایەری ڕەتیدەكاتەوە بنكەی ئاسمانی (عین الاسد) بۆردومان كرابێت و سەركردەیەكی ئەو حەشدە جەخت لەوەدەكاتەوە، هیچ بۆردومانێك نەبووە.

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لە ڕێگەی موشەكەوە بنكەی ئاسمانی (عین الاسد) لە پارێزگای ئەنبار بۆردومان كراوە.

لەو بارەیەوە (قەتری عوبەیدی) سەركردە لە حەشدی عەشایەری لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردووە، ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن بنكەی ئاسمانی (عین الاسد) لە پارێزگای ئەنبار بۆردومان كراوە دوورن لە ڕاستییەوە.

ئەوەشی ڕونكردۆتەوە، بەهیچ شێوەیەك ئەو بنكە ئاسمانییە بۆردومان نەكراوەو ڕووداوێكی لەو جۆرە ڕووینەداوە.

شەوی چوارشەممە لە ڕێگەی درۆنێكەوە كە (TNT) پێوەكرابوو هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێرو دواتر بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای نەینەوا كە سوپای توركیای تێدایە بۆردومانكرا، دواتریش بنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی بۆردومانكراو هاوكات تەقینەوەیەك لە ناوچەی (الحبیبە) لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا ڕوویداو بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و (12) كەسی تر بریندار بوون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ