لە ڕووداوێكی هاتوچۆی سەختدا لەسەر ڕێگەی قەمتەران لە دەڤەری ڕاپەڕین، دایك و باوكێك گیانیان لەدەستداو دوو منداڵەكەشیان بریندار بوون.
پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاندووە، ڕووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری سەنی و بارهەڵگرێك لەسەر ڕێگەی قەمتەران لە نزیك گوندی كانی ماران ڕوویداوە.
وتیشی، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە سەنییەكە چوار كەس بوون و هەموویان ئەندامی یەك خێزانن، دایك و باوكەكە گیانیان لەدەستداوەو دوو منداڵەكەشیان بریندارن.