سەرۆكی پەرلەمان : بەپێی راپۆرتەكان دۆخی زیندانیان خراپە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی پەرلەمان : بەپێی راپۆرتەكان دۆخی زیندانیان خراپە

 

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگفتوگۆیەكی لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا تیشك دەخاتە سەر دەستگیركردنی رۆژنامەوان و چاڵاكوانان و تۆمەتباركردنیان.

(د. ڕێواز فایەق) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێمە ناتوانین چاودێری ئەوە بكەین واتە ئیشی ئێمە نییە چاودێری دادگا بكەین چۆن یاسا جێبەجێ بكات هەمووی ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ تەقدیری دادوەرو دەستورو یاسا ئەو دەسەڵاتەی پێداوەو سوێندی خواردووە كە چۆن یاساكەی پەرلەمان دەریدەكات جێبەجێی دەكات، ئەوەی لە ناو چاكسازییەكاندا دۆخیان چۆنە لە ڕاستیدا ئەمە قسە دەكرا كە دۆخیان چۆنە ئێمە لێژنەیەكی تایبەتمەندی پەرلەمانی كوردستان، لێژنەی كۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤە داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤە ناردمانن بۆ زیندان بۆ ئەوەی ئەو بەڕێزانە ببینن، بینویانن ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن و دەیدەن بە ئێمە كە ڕاپۆرتەكەیان هاتە بەردەستمان ئێمە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە وەزارەتی ناوخۆ لە وەزارەتی داد لە وەزارەتی كۆمەڵایەتی ئاگادار دەكەینەوە لە خراپی دۆخی زیندانییەكان ئەگەر ئەوان لە ناو ڕاپۆرتەكەیان ئاماژەیان بەوە دابوو كە بەڕاستی دۆخیان خراپە.

سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان وتیشی، بێگومان ئەگەر كەیسەكەیان پەیوەندی بە ئازادی ڕادەربڕینەوە هەبێت بە كەیسی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، نەخێر نایاساییە هەڵسەنگاندنی ئەوەی كردەیەكی دیاریكراو چ ماددەیەكی یاسایی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت ئەوە لە دەسەڵاتی دادوەرەو دادگایە واتە ئەو هەڵیدەسەنگێنێت ئەو كردەیەی كە ڕۆژنامەنووسێك كە چاڵاكوانێكی كۆمەڵی مەدەنی كردوویەتی بە ڕاستی دەچێتە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕین یان دەچێتە چوارچێوەی كاری سیخوڕی ؟؟ ئەوە ئیشی دادگایەو دادوەرە ئەگەر بە ڕاستی ئازادی ڕادەربڕین بێت و ئەوان بردبێتیان بە ماددەیەكی تر لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردبن و بە ماددەیەكی تر حەواڵەیان كردبن بۆ دادگای تاوانەكان ئەوا نایاساییە.

 

هه‌واڵی گرنگ