دۆزینەوەی بناغەیەكی خۆڵینی سێ هەزار ساڵە لە پەكین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دۆزینەوەی بناغەیەكی خۆڵینی سێ هەزار ساڵە لە پەكین

 

 

زانایانی شوێنەوارناسی چین دۆزینەوەی بناغەیەكی گڵینیان ئاشكرا كرد كە لەگەڵ ئەوەی تەمەنێكی زۆری هەیە، بەڵام وەك خۆی ماوەتەوەو زیانی بەرنەكەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتی كلتورو فەرهەنگی شاری بەیجینی پایتەختی چین ئاشكرایكرد، كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زانایانی شوێنەوارناسی ئەو وڵاتە لە ناوچەیەكی شوێنەواری باشووری خۆرئاوای پایتەخت بناغەیەكی گڵینیان دۆزیوەتەوە كە چەند چینێك لەخۆدەگرێت و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا.

لەو بارەیەشەوە (وانگ جینگ) بەڕێوەبەری كلتورو فەرهەنگ لە شارەوانی بەیجین دەڵێت: پانتایی ئەو شوێنەوارە دۆزراوەیە (700) مەتر چوارگۆشەیەو ئەستوری دیواری بناغەكانیش (1.26) مەترەو نزیكەی چوار چینەو شوێنەواری چاڵاكی مرۆیی تێدایە.

وانگ وتیشی: ئەو دۆزینەوەیە گرنگییەكی زۆری هەیەو یارمەتیدەرێكی باشە بۆ توێژینەوە لەسەر تەلارسازی و پەیكەرو دروستكردنی خانوو مێژووی ناوچەكە.

زانا شوێنەوارناسەكان لەو بڕوایەدان ئەو شوێنەوارە دۆزراوەیە لە كاتی خۆیدا پایتەختی شانشینی (یان) بووە لە سەردەمی خێزانی چووی خۆرائاوایی لە ساڵی (1046 – 771) ی پێش زایین، چونكە ئەو شوێنە دیواری گڵین و چەند شوێنێكی ناشتنی مردووش لەخۆدەگرێت و مێژووە سێ هەزار ساڵەكەشی وادەكات نزیكترین سەرچاوە بێت بۆ گەڕان بەدوای زانیاری دەربارەی شارستانێتی بەیجین لەو سەردەمەدا.

شیاوی باسە لە ساڵی (2019) ەوە دەستكراوە بە كنەو پشكنین لەو ناوچەیەو چەندین پارچەی دێرینی تێدا دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە زاناكانی شوێنەوار بتوانن بناغەو دیواری گڵین لەو ناوچەیە بدۆزنەوە.

كەشتی نوح

 

هه‌واڵی گرنگ