شێلانی ئەم خاڵانەی جەستە ژانەسەرو چەند ئازارێكی تر ناهێڵێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شێلانی ئەم خاڵانەی جەستە ژانەسەرو چەند ئازارێكی تر ناهێڵێت

 

 

 

بە شێلانی چەند خاڵێك بۆ ئەو كەسانەی بە زۆری تووشی ژانەسەر دەبن، دەتوانن بە خێرایی لەو ئازارە رزگاربن.

لەبەرئەوەی ژانەسەر بۆتە یەكێك لەو ئازارانەی شێوەیەكی جیهانی وەرگرتووە، بەهۆی ماندوێتی زۆرو زۆرجاریش بەهۆی بەكارهێنانی ئامێرە تەكنۆلۆژییەكانەوە بۆ ماوەیەكی زۆر، بۆیە هەمیشە ئەوانەی بەدەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنن، كێشەیان هەیەو لەگەڵ ئەوەی دەزانن كە خواردنی دەرمان و چارەسەرە پزیشكییە كیمیاییەكان دەرهاویشتەی مەترسیداری هەیە، بەڵام ناچارن بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانیان پەنای بۆ بەرن.

لێرەدا چەند خاڵێك دەخەینەڕوو كە مرۆڤ دەتوانێت تەنها بە شێلانیان لەو ئازارەو چەند ئازارێكی تریش رزگاری ببێت و دوور بكەوێتەوە لە حەب و دەرمان خواردن.

ئەو خاڵانەش ئەمانەن:

یەكەم: خاڵی (یانگ تانگ)

ئەم خاڵە پێی دەوترێت چاوی سێیەم كە لەنێوان هەردوو برۆی مرۆڤدایە، شێلانی ئەم ناوچەیە بە تەنها ژانەسەر چارەسەر ناكات، بەڵكو بۆ چارەسەركردنی ئەو ماندوێتییەش بە كەڵكە كە زۆر كەس پێوەی دەناڵێنن.

دووەم: هەردوو خاڵی زانزۆ

ئەم دوو خاڵە لە سەرەتای هەردوو برۆو هەردوو بەشی سەرەوەی لووتدان، ئەگەر بە شێنەیی ئەو دوو خاڵە بشێلرێن، بە تەواوی ژانەسەر بنبڕ دەبێت، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی هاتنە خوارەوەی ئاوی لووت و رۆڵیشی هەیە لە توانای چاوتیژكردندا.

سێیەم: هەردوو خاڵی یانگ زیانگ

ئەم دوو خاڵە دەكەونە ژێر هەردوو ئێسكی روومەتەكان، واتە لە نزیك بەشی خوارەوەی لووت، گەر بە ئارامی بشێلدرێن، ئازاری ددانەكان و ژانەسەرو ژانی گیرفانە لووتەكان ناهێڵێت و سترێسیش كەمدەكاتەوە.

چوارەم: هەردووخاڵی تیانزۆ

ئەم دووخاڵە دەكەونە بەشی خوارەوەی پشتەوەی سەر بە دیاریكراوی لە سەرەتای ملدان، واتە لە ناوەڕاستی گوێیەكان، ئەگەر ئەم دوو خاڵە بە هێواشی شێلران، ئەوا ئازاری چاوو گوێیەكان نامێنێت و ئازاری هەوكردنی قوڕگ و گوێ و لووتیش كەم دەكاتەوە، جگە لەوەش بۆ نەهێشتنی ژانەسەری تەواوو شەقیقە بەسوودەو نایهێڵێت.

پێنجەم:هەردووخاڵی شوایشۆ

ئەم دوو خاڵە (سێ) سەنتیمەتر دوورە لە بەشی پێشەوەی قژو دەكەوێتە نێوان مل و(گوێ) وە، ئەگەر ئەم دووخاڵە بشێلرێت، ئەوا ماندوێتی ناهێڵێت كە بەهۆی جیاوازی كاتەوە لەكاتی گەشتەكاندا تووشی مرۆڤ دەبێت.

شەشەم : خاڵی هیگۆ

ئەم خاڵە دەكەوێتە سەر پشتی دەست، بە دیاریكراوی لە نێوان پەنجە گەورە و پەنجەی دۆشاومژەدایە.

شێلانی ئەو خاڵە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری پشت و ددان و ئەو بێتاقەتییەش ناهێڵێت كە بەهۆی ئازاری ملەوە دروست دەبێت.

پێویستە بوترێت كە شێوازی شێلانی ئەو خاڵانە بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكان بەپێی هەندێك بنەمای زانستی پزیشكی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوەو تاقیكراوەتەوە دوای دەركەوتنی ئەنجامەكان ئێستا لە هەندێك ناوەندی پزیشكی لەسەر تاسەری جیهاندا بەكاردەهێنرێت.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ