دارایی داوا دەكات باج لەسەر مووچە دابندرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارایی داوا دەكات باج لەسەر مووچە دابندرێت

 

 

وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بڕیاری دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران جێبەجێ بكرێت.

لەنوسراوێكدا كە 14 نیسانی 2021 وەزیری دارایی عێراق واژۆی كردووە پیشنیاز كراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بگەرێنەوە بۆ ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 كە پەیوەستە بە لێبڕینی باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی مووچە (بنەڕەتی و دەرماڵەو ئیفادو هاندان) لەبەرواری 1 ی نیسانی ئەمساڵەوە، بەڵام بۆ مانگەكانی كانوونی دووەم و شوبات و ئازارو نیسان ئەو باجە وەرنەگیرێت.

لە داواكارییەكەدا وەزارەتی دارایی داوا دەكات كە بڕیاری دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران لەم مانگەوە (نیسان) بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ڕوونیشكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردۆتەوە كە دانانی باج لەسەر سەرجەم داهات دەبێت مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتی مانگانەو ساڵانەو پاداشت و ئیفادو هەر داهاتێكی تر.

 

هه‌واڵی گرنگ