لەبارەی دانانی باج لەسەر مووچە، دارایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی دانانی باج لەسەر مووچە، دارایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

 

 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێكی نوێی لەبارەی لێبڕینی مووچە بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئەو نوسراوەی كە بڵاوكراوەتەوەو واژۆی (عەلی عەلاوی) وەزیری پێوەیە لەبارەی لێبڕینی باجی لەسەر كۆی مووچە بەشێكە لە جێبەجێكردنی بڕگەی (ج) ی ماددەی (34) ی یاسای بودجە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت، لێبڕینی باجی پێشنیازكراو چینەكانی خوارەوە ناگرێتەوەو ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هەیە.

دەشڵێت، سورین لەسەر گەرەنتیكردنی مافی فەرمانبەر و هاوڵاتیان.

ئەوە لەكاتێكدایە لە نوسراوێكدا كە (14) ی نیسانی (2021) وەزیری دارایی عێراق واژۆی كردووە پیشنیاز كراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بگەرێنەوە بۆ ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی (2007) كە پەیوەستە بە لێبڕینی باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی مووچە (بنەڕەتی و دەرماڵەو ئیفادو هاندان) لەبەرواری (1) ی نیسانی ئەمساڵەوە، بەڵام بۆ مانگەكانی كانوونی دووەم و شوبات و ئازارو نیسان ئەو باجە وەرنەگیرێت.

ئەو نوسراوە توڕەیی بەشێك لە لایەنەكان و هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەوەی لە نوسراوی وەزارەتی دارایی بۆ ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە سەبارە بە جێبەجێكردنی دانانی باج لەسەر موچە ڕەت دەكەنەوەو ناكرێت دوای چوار مانگ لە دابەزاندنی نرخی دینار باجیش لەسەر مووچە دابنرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ