رووسیاش دیبلۆماتكارانی ئەمریكا دەردەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رووسیاش دیبلۆماتكارانی ئەمریكا دەردەكات

 

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت: ئەوانیش (10) دیبلۆماتكاری ئەمریكا لە وڵاتەكەیان دەردەكەن.

(سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: داوایان لە (10) دیبلۆماتكاری ئەمریكی لە مۆسكۆ كردووە خاكی ڕووسیا جێبهێڵن.

لاڤرۆڤ ئەوەیشی وەك كاردانەوەیەك بۆ دەركردنی (10) دیبلۆماتكاری ڕووسی لەلایەن ئەمریكاوە گەڕاندۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەیش كردووە، وڵاتەكەی سزای كاربەدەستانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەدات كە هەشت كەس لە خۆدەگرێت ‌و وتیشی: ڕێگر دەبن لەوەی، هاوڵاتیانی ڕووس ‌و وڵاتانی دیكە، لە باڵیۆزخانە‌و كونسوڵگەرییەكانی ئەمریكا لە ڕووسیا كار بكەن.

ئەوەیش لەكاتێكدایە كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی (جۆ بایدن) سەرۆكی وڵاتەكەیان سزایان بەسەر (32) كەسایەتی ‌و لایەنی ڕووسیادا سەپاندووە‌و ئەوەیشی گەڕاندەوە بۆ دەستوەردانەكانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی ساڵی (2016) ی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

 

هه‌واڵی گرنگ