هەموو هەفتەیەك ڤاكسینی ڤایزەر بۆ عێراق دێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەموو هەفتەیەك ڤاكسینی ڤایزەر بۆ عێراق دێت

 

 

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، كۆتایی ئەم مانگە زیاتر لە ملیۆنێك ڤاكسینی دیكە دەگاتە وڵاتەكەی.

(حەسەن تەمیمی) وەزیری تەندروست عێراق بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، كۆتایی ئەم مانگە ملیۆنێك و 300 هەزار ڤاكسین لەرێگەی كۆفاكسەوە دەگاتە عێراق.

وتیشی : هەموو هەفتەیەك ڤاكسینی ڤایزەر دەگاتە عێراق و تەنها ئەمڕۆ (200) هەزار ڤاكسینی سینۆفارم لەبەغداو پارێزگاكان دابەشكراون.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا زیاتر لە (215) هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ