وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە ئەمریكا ڤاكسینێكی تایبەت رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات بۆ ئەوەی بدرێتە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.
(ڕەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، بڕیارە لەلایەن ئەمریكاوە ڤاكسینی (Johnson and Johnson) كە یەك ژەمە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و بەتایبەت بدرێتە هێزە هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.
باسی لەوەشكردووە، ئەو ڤاكسینەی ڕەوانە دەكرێت (31) هەزار ڤاكسینە بەتایبەت بۆ هێزە هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دێت و نادرێتە هیچ كەسێكی دیكەو وەرگرتنی ڤاكسینەكەش تەنها یەك ژەمە.
بەكارهێنانی ڤاكسینەكە لە (28/2) لە ئەمریكا پەسەندكراوەو لە یەكی ئادار دەست بەدابەشكردنی كراوە.