ئەمریکا به‌ سیستمێكی نوێی بەرگریی پارێزگاری له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عێراق ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریکا به‌ سیستمێكی نوێی بەرگریی پارێزگاری له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عێراق ده‌كات

سوپای ئەمریکا رایگه‌یاند: حکومەتی عێراق وەک پێویست ناتوانێت پارێزگاری لە بنکە سەربازییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بكات، بۆیه‌ ئه‌مریكا سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانی له‌ نزیك بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی جێگیر ده‌كات.

 سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند: لە بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد، ھێزەکانی ئەمریکا سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانی جێگیر کردووە.

جێگیرکردنی سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند گروپێکی چەکدار بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە بەغداد و چەند ناوچەیەکی دیكه‌ی عێراق کردۆتە ئامانج.

هه‌واڵی گرنگ