سەوداێک لەگەڵ خوا (اللە) دا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەوداێک لەگەڵ خوا (اللە) دا

ڕاستەقینەیە کە ئادەمیزاد بەدیھێنراوێکی ڕێزلێگیراوە، بەھۆی نیعمەتی زەین و ئاوەزەوە، پایەداری و سالاری و سەرداری سەرزەوی پێبەخشراوە، لەگەڵ ئەوەشدا تاکو زیاتر پایەبەرزو قسەڕەوان و گوێلێگیراوبێت، زۆرتر ھەستدەکات کە ھەردەم ئاتاج و موحتاجی بەر دەرگانەی خاوەنەکەیەتی (اللە). ئەوجا لە ساتە سەخت و شوێنە تەنگ و بارە خواریەکانیدا، خێراو درووسـتر ھانای بردۆتەوە بەرقاپی واڵاو بەرینی خواوەندی دلۆوان.

ئەوجا دەستوبردی کردووە بۆ تۆکمەکردنەوەی ئەو گرێبەستەی بە ئازادانەو ئازایانە لەڕوانگەی (زەین و ئاوەز)ەوە ھەڵیبژاردووە و لەسەری ڕێکەوتووە، وە ئەمەی بە چاکترین سەوداو مامەڵەی، تۆماریکردووەو ژیانی لەسەری ڕێکخستووە. چوون ئەرخەیانبووە لە قازانج و بەرژەوەندی ئەودا تەواو دەبێت، لەبەرئەوەی بەرانبەرەکەی سەرچاوەی متمانەو وەفاداریە کە (اللە) یە. 

ئیتر لەھەر دۆخێکدا ھەستی بە زەبوونی و لاوازی کردبێت، بە شیاوترین دەستەواژە بانگی لێکردووەو ھانای بۆ بردووە، کە بریتیی بووە لە دەربڕینی "ئەی خاوەنم ــ رَبِّ" یان ئەی خاوەنمان ــ رَبَّنَا)" عەرزی خواست و ئاتاجی خۆی لێکردووە.

بێگومان، پەیامبەران (علیھم السلام)، سەرمەشقن لەم سەودا پڕ بەھایەدا، ھەروەک قورئانی پڕخێر بۆمانی تۆمارکردووە، لەوانە: (رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ/ الأعراف:23). (رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ/ الشعراء: 83). (رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ/ ابراهيم:41). (وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا / طه:114).  

جا ھۆکاری بەکاربردنی ئەم دەستەواژەی (خاوەن ـ رَبّ)، جیا لەو (٩٩) ناوە (جوان و پڕمانای)تری خواوەند، کە وەک بنەماێکی چەسپاوی ناو قورئانی پڕخێر، چ بەندانی چاک بەکاریان ھێنابێت وەک : (وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَى رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا/ الأنبياء: 89)، (وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ/ الأنبياء:83).  وە چ خواوەند بۆ بەندانی بەکارھێنابێت وەک: (وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ/ الأعراف: ٢٠٥)، (إِذْ نَادَاهُ رَبُّهُ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى/ النازعات:16)، (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ/ يونس:٥٧). بۆئەوەیە چونکە گونجاوترینە کاتێک (من ـ تۆ) وەک بەندەی خوا، ئاتاجین بە شتێک، بانگ بکەینە خاوەنکەمان، کە ھەردەم (ئەو) لە ڕاسەسەرو لەبان کاروبارماندا وەستاوە و ڕاگیکار و سەرپەرشتیار و فێرکار و ڕێنوێکار و وەڵامدەرەوە و بەھاناوە ھاتوومانە (هُوَ القائم والقيّم والمرّبي والمرشد والمعلم والهادي).

ھەروەھا جگە لەم دەربڕینە شیاوترینە "ئەی خاوەنم ــ رَبِّ ، ئەی خاوەنمان ــ رَبَّنَا " بەپێی نیاز گرنگە ڕەچاوی (المقام) بکەین، بۆ جۆری داواو خواست ئاماژە بە ناوە جوان و سیفاتە کامڵەکانی بکەین، وەک (یا رحمن، یا علیم، یا غنی).بە بەڵگەی : (قُلِ ادْعُواْ اللّهَ أو ادْعُواْ الرَّحْمَـنَ أَيًّا مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأسماء الْحُسْنَى/ الإسراء) . چونکە بەپێی ڕێنوێنی قورئان ھەمیشە (دەربڕینی دەستەواژە و وشە) بۆ گوزارشتدان و خواستن، جێی بایەخ و مەبەسـتە.  

ھەروەھا، گرتنەبەری کورترین (ڕێ و گوزەر) بۆ زوو گەیاندنی نیاز و مەبەست، ڕێپێدراوە ، چونکە خواوەند وەک خاوەنی جیھانیان (رب العالمین)، سەودا دەکات لەگەڵ بەندانی، وەک پێغەمبەر نوح (علیە السلام)، بەکاری ھێناو فەرمووی : (وَنَادَى نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابُنِي مِنْ أَهْلِي/ هود: 45). پیتی بانگکردنی بەکارنەھێناوە، نەیوت (یا ربّ). چونکە (جگەرگۆشە)کەی دەخنکا لە ئاودا، ئەویش دەیویست خێراتر داواو خواستی بگەیەنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ