پسپۆڕێکی بواری نوستن رێنمایی رۆژووگرانی مانگی ڕهمهزان دەکات کە بەشێوەیەکی باش بخەون. دەشڵێت، "کەسانی پێگەیشتوو رۆژانە حەوت بۆ نۆ کاتژمێر پێویستیان بە نوستن هەیە".
فیشاڵ شاه پزیشک لە ناوەندی تێکچوونی خەو لە نەخۆشخانەی کلیفلاند لە ناوچەی کایاهۆگا لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست بخەویت تەنها کاتژمێرەکانی نوستن بەسنین، بەڵکو پێویستە شێوازێکی نەگۆڕی هەبێت بەجۆرێک هەست بە نوێبوونەوە و چالاکبوون و توانای ئەنجامدانی کارکردنت هەبێت.
پسپۆڕهكه ئاماژه بهوهش دهكات، پێویستە خشتەی نوستن نەگۆڕبێت، چونکە کلیلی دەستەبەرکردنی روۆژێکی نوێیە، بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا، کە خەڵکی شێوازی نوستنیانی تێدا دەگۆڕن.
ههروهها ئهوهشی خستهڕوو، توێژینەوەکان دەریانخستووە نوستنی باش پێویستە بۆ بەهێزکردنی بەرگری، کە بەردەوام لە پێویستیە لە پێشیبنەکانی مرۆڤە.
ڕاشیگهیاند، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، ئەگەر مرۆڤ بە شێوەیەکی باش نەخەوێت، ئەوا سیستمی بەرگری ماندوو دەبێت و بەمەش زیاتر ئەگەری توشبوون بە پەتا گوازراوەکان زیاتر دەکات و پاش ماوەیەکی زۆر دەتوانێت ئەو پەتایە تێپەڕێنێت کە توشی دەبێت.
دەشڵێت، لەکاتی نوستندا سیستمی بەرگری مرۆڤ پرۆتینی ستۆکینات و چەند بەشێکی هاوشێوەی پرۆتینەکە دەردەکات کە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی جەستە لە توشنەبوون بە پەتا گوازراوەکان.
وتیشی، بە گوێرەی توێژنەوەکان نوستنی باش کاریگەری لە سەر هەستی برسێتی و تێری دەبێت و بێ بەشبوون لە نوستن بە شێوەی کاتی کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکانی لبتین و گریلین دادەنێت کە ئارەزوی خواردن رێکدەخەن.