زانایەكی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگهیاند: ھەموو جۆرە جۆرە ڤاكسینەكان دەتوانن رێگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن، بەڵام ھێشتا پێویستە خۆپارێزی بكرێت، چونكە كۆرۆنا بەشێوەیەكی زیرەكانە بڵاودەبێتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، "سومیا سوامیناسان" كه یەکێکه لە گەورە زانایانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە تەواوی ڤاکسینەکان دەتوانن رێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی باش بکەن، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بۆنە و کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی زۆر زیرەکانە بڵاودەبێتەوە و، دەبێت هاوڵاتییان لە تەواوی جیهان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بن.
ئەو زانایەی تەندروستی دهڵێت: ئێستا کاتی هەڵگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی نییە، چونکە هێشتا ڤاکسین بە زۆرینەی وڵاتانی جیهان نەگەیشتووە و، بەرگری گشتیش لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست نەبووە.