به‌ریتانیا دوو كەشتی جەنگی رەوانەی دەریای رەش دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌ریتانیا دوو كەشتی جەنگی رەوانەی دەریای رەش دەكات

رۆژنامەیەكی به‌ریتانی بڵاویكردەوە، بەهۆی پرسی ئاڵۆزییەكانی سنوری نێوان ئۆكراینا و روسیا، مانگی داهاتوو حكومەتی به‌ریتانیا دوو كەشتی سەربازیی رەوانەی دەریای رەش دەكات.

سەرچاوەیەك لەهێزی دەریایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: بەهۆی كێشەی سنوری نێوان روسیا و ئۆكراینا، بڕیاره‌ مانگی داهاتوو به‌ریتانیا دوو كەشتی دیكەی جەنگی رەوانەی دەریای رەش دەكات.
هێزی دەریایی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ناردنی ئەو دوو كەشتییە جەنگییە ئاماژەیە بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكراینا و هاوپەیمانی ناتۆ لەناوچەكە، كە بەرئەنجامی ئاڵۆزییەكانی سنوری نێوان روسیایە و ئۆكراینایە.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیاوە دراوە، بۆ ناردنی دوو كەشتی، تێكشكێنەرێك و كەشتی هەڵگری فڕۆكەی جەنگی، لە ئاوەكانی دەریای سپی ناوەڕاستەوە بۆ ئاوەكانی دەریای رەش، هاوکات وڵاتەکە ئامادەیە هێزی زیاتر رەوانەبكات، ئەگەر هەڕەشەكانی روسیا لەدژی ئۆكرانیا بەردەوامبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ