یاسینێک بۆ سەر دوا هەناسەکانی خوێندن. ‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یاسینێک بۆ سەر دوا هەناسەکانی خوێندن. ‌

١- پێویستە خەڵک خۆی بیرلەووڵامی ئەوپرسیارەبکاتەوە، ئایا ئەومانگەی پێش نەورۆز، کەمنداڵان دەستیان بەخوێندنی ناوپۆل کردەوە، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراوو مەترسیدار دەربارەی تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە لەهیچ یەکێک لەقوتابخانەکان سەری هەڵدا؟. تاکوبێتە هۆی ئەوەی کە لەئێستادا بڕیاری ڕاگرتنی خوێندنی ناوپۆل بدرێت ،،، بێجگە لەهەندێ ناوچە کە لەقوتابخانەیەک یان دوو، یاخودپۆلێک چەند قوتابی و مامۆستایەک توش بوبون، کەئەوڕێژەیە بۆزۆرنەخۆشی تر هەرڕاستە و هەردەبێت لەقوتابخانەکاندا. بێگومان زۆرینە دەڵێن نەخێر دۆخەکە ئەوەندە مەترسیدارنیە، ئەی کەواتە بۆچی خوێندنی ئەلکترۆنی و ئۆنڵاین؟!
٢- خوێندن تەنها بریتی نیە لە فێربوونی ئەلف وبێ و یەک و دوو، بەڵکو ڕەهەندی گرنگتری خوێندن بریتییە لە پڕۆسەی بەکۆمەڵایەتیکردنی منداڵان بۆتێپەڕاندنی سنوری خێزان وگوند و گەڕەک وخێڵ ، فراوانبونی ئاسۆی بیرکردنەوەی منداڵان ودروستبونی خۆشەویستی وهاوکاری لەنێوانیاندا، کە ئەگەر بمانەوێت ئەنجامێکی ئاوامان دەستکەوێت، پێویستە منداڵان ڕۆژانە بۆماوەیەکی درێژ لەناوخێزانەکانیان بهێنرێنە دەرەوەو بەشێوازێکی سیستماتیک و چاودێری کراو منداڵان شانبەشانی یەک ڕابهێنرێن بەیەکەوە.کە لەباشترن حاڵەتدا چارەکێکی ئەمەمان لەخوێندنی سەرشاشە دەستناکەوێت.
٣- چۆن گەیشتە ئێرە،؟
لەدوهەزارو پانزەوە، هیچ ساڵێک نەبووە منداڵ بەئاسودەیی بخوێنێ، ئەگەرخوێندنی هەرشەش ساڵەکە کۆبکەیتەوە لەوانەیە دووساڵی پوختی لێ دەربچێ ، باقیەکەی یان بایکۆتی خوێندن بووە، یان بەپاساوی کۆڕۆنا ناردنەوەی مامۆستاو منداڵ بووە بۆماڵەوە، کاتی بایکۆت زۆرینەی خێزانەکان لەژێرکاریگەری ڕاگەیاندنی حیزبە بەدەسەڵاتەکان، مامۆستایان وەک کائینێکی خۆپەرست و پارەپەرست وێنادەکرد، کەبۆگیرفانی خۆیان منداڵیان ناردۆتەوەماڵ، حزبەکان لەوەداسەرکەوتووبوون کە نەیانهێشت خێزانەکان پاڵپشتی مامۆستایان بن بۆچاککردنی کۆی پڕۆسەی پەروەردە، کاتێکیش مامۆستایان لەناچاریدا گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکان، ئیدی کارتی فشاری مامۆستاو یەکدەنگی بەیەکجاری سوتا، تاکە هەلێک کەلەبەردەم خێزاندابوو پشتگیری مامۆستابکات، ئەوەشیان لەدەستچوو.
٤- مەبەستیان چیە؟
،لەئێستادا زۆربەبێ باکی و بەبەرنامە بەپاساوی مەترسی تەندروستی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کاربۆ هەڵتەکاندنی سیستەمی خوێندنی حکومی گشتی دەکرێت، کەسەدساڵە لەعێڕاق بنیادنراوەو لەزۆر لەقۆناغەکاندا، یەکێک بووە لەباشترین سیستەمەکانی خوێندنی دونیا، بێ باکی بەرپرسان وهەوڵدان بۆبارسوککردنی سەرشانی حکومەت لەڕوی دارایی و خستنەسەرشانی خەرجی خوێندنی منداڵ بۆ ئەستۆی خێزان ، بەناوی خوێندنی ئۆنلاین و ئەلکترۆنیەوە دەیانەوێت ووردەووردە ئەوقەناعەتەلای خەڵک دروستبەن کە خوێندنی حکومی بەکەڵک نایەت و ئەگەرخەمی منداڵمان بێت پێویستە خۆمان مامۆستای تایبەت و کۆرسی تایبەتیان بۆبەکرێ بگرین. لەساڵانی داهاتوداهەرخێزانێک بتوانێت دودیناربدات و هەرمامۆستایەک بتوانێت بەپسپۆڕیەکی دودینار پەیدابکات ئەویش لەناچاریدا. لەهەمووکۆڵان و گەڕەک و گوندێک هەروەک سەیدەلیەو عیادەو مەلاعەلی کەڵەکەکان ،دەکەونە پۆل و کۆرس دامەزراندن و زۆربەی ماڵ و شوقەو دوکان و بارەگاحیزبیەکان دەبن بە قوتابخانەو تەواوکەری سیستەمی خوێندن. لەسەرەخۆ و لەدەیەیەکی داهاتوودا خوێندن دەبێتە کاڵایەک بۆباڵای خواپێداوەکان ، وەزارەتی پەروەردەش لەبری پارەسەرف بکات ساڵانە ملیاران دیناری لەباجی ئەوپەیمانگاوکۆرسانە دەستدەکەوێت کە مۆڵەتیان پێ دەدات. کەئەمەش خەونی لەمێژینەی ئەوساسیاسیە تاجرانەیە کە لەئێستادا حوکم دەکەن.
٥-چی بکرێت؟،
پێویستە خێزان و مامۆستایانیش لەسەرتاسەری کوردستان ئەم خوێندنی ئۆنلاین وئەلکترۆنیە بەیەک دەنگ ڕەتبکەنەوە، لەبەرامبەردا ئەوپەڕی حاڵەتی خۆپارێزی و پاکوخاوێنی پەیڕەوبکەن، زیاترکاربکرێت بۆ ووشیاری خۆپارێزی، خەڵک بەرگەحیزبی و بیرەچەواشەکارانەکانی حیزبەکان فڕێ بدات و خەمی ئایندەی منداڵەکانیان بخۆن. تەنها بەڕەتکردەوەی ئەم خوێندنەو فشارکردن بۆکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەتوانن خەونی تاجرەچاوچنۆکەکان بەتاڵ بکەنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ