لە کەنەدا دووەمین حاڵەتی جەڵتە، دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکای دژە کۆرۆنا تۆمارکرا، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە دەڵێن: لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکە.
ئهمڕۆ یهكشهممه، بەرپرسانی تەندروستی کەنەدا بڵاویانكردهوه، لە ناوچەی ئەلبێرتای ڕۆژئاوای وڵاتەکە، کەسێک دوای ئەوەی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازینیکای پێدراوە، توشی جەڵتە بووە، بەڵام چارەسەری بۆ کراوە و تەندروستیی بەرەو باشبوون دەچێت.
بەرپرسانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو یەکەمین حالەتی لەو جۆره لە کەنەدا له ئافرەتێک دهركهوت، کە هەمان ڤاکسینی وەرگرتبووە.
لەماوەی ڕابردووشدا بەهۆی گومانەکان لەسەر ڤاکسینی ئەسترازینیکا، وڵاتی دانیماڕک بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی لە وڵاتەکەی ڕاگرت.