قائیمقامییەتی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و هۆشداری دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و هۆشداری دەدات

قائیمقامی سلێمانی له‌باره‌ی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر بەهەموو لایەک پابەندی رێنماییەکان نەبن ئەگەری هەیە داخستنی گشتی ڕابگەیەندرێت.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 18ی نیسانی 2021 بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ خاوەنی سەرتاشخانەکانی سلێمانی، ئاوات محەمەدـ قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاماژەی بە پێویستی پەیڕەوکردنی رێکارە تەندرستییەکان کرد بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە کۆرنا.

قائیمقامی سلێمانیباسی له‌وه‌ كردووه‌، "ئەگەر بە هەمومان لە خەمی تەندروستی خۆمان و کەسوکارماندا نەبین، ئەگەری هەیە ژمارەی توشبوون بە رادەیەک زیاد بکات کە لە کۆنترۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربچێت، لەو کاتەیشدا ناچار دەبین بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو داخستنی تەواوەتی رابگەیەنین، بەوەش ژیان و بژێوی هاوڵاتیان دەوەستێت."

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ، "هەر لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆی ئامادەبووان لەسەر کێشە و داواکارییەکان، لەلایەن لەشکر حەمیدـ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رێنمایی پێویست درا بە خاوەنی سەرتاشخانەکان کە بریتین لە:

 ۱ـ بەکارهێنانی ماسک و موادی پاککەرەوە بە بەردەوامی.

 

۲ـ هەوڵ بدرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە یەک کاتدا سەردان دەکەن کەمبکرێنەوە، یاخود بکرێت بە بۆبە.

 

۳ـ پاککردنەوەی ئامێر و پێداویستییەکان بە ماددەی کهول.

 

٤ـ بەکارهێنانی شفرەو گوێزانی سەفەری.

 

هه‌واڵی گرنگ