وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زارو 74 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بۆ زانینی دوایین هه‌واڵ و پێشهاته‌كان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كوردی‌و بكه...
ئه‌مرۆ یه‌ك شەممە 18 ی نیسانی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 7 هه‌زار و 725 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هه‌زارو 74 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 536 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 7 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.