له‌باره‌ى ده‌نگۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك منداڵ به‌كۆرۆنا،نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،ده‌نگۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دوره له‌ڕاستیه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 18 ی نیسانی 2021 د. پشده‌ر عه‌بدوڵڵا بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕهشیدى منداڵان له‌سلێمانى له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ده‌نگۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دوره له‌ڕاستیه‌وه".
د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، "به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى بڵاوبونه‌ته‌وه زیاتر له20 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ى مندڵان گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه‌و دوره له‌ڕاستیه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "له‌سه‌ره‌تاى كۆرۆناوه تائێستا 20 بۆ 25 منداڵ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه لاى ئێمه نه‌ك له‌ماوه‌ى شه‌وو ڕۆژێكدا".
سه‌ره‌ڕای پێدانی هۆشداری له‌زۆرى ژماره‌ى توشبونى منداڵان به‌كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "هه‌رچه‌ند ڕێژه‌كه زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیمانه ئه‌وه‌یه، ئه‌و منداڵانه‌ى توشى كۆرۆنا ده‌بن، زۆر زوو وه‌ڵامیان بۆ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌بێت".