ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایدهكات، بەشێک لەکەلوپەلە بەکارهاتوەکانی لەزیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت و ئەو کەس و لایەنانەش ئاگادار دەکاتەوە کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە، دەتوانن دوای دانانی بارمتەی یاسایی تا 28ی نیسان ناوی خۆیان تۆماربکەن.
لەنوسراوێکدا کە واژۆی ساناو فەرەیدون محەمەد، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و 12ی ئەم مانگە دەرچوە ئاماژه بهوهش كراوه، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن لەزیادکردنی ئاشکرادا بۆ فرۆشتنی بەشێک لە کەلوپەلە بەکارهاتوەکان پێویستە بارمتەی یاسایی دابنێن کە بەڕێژەی 20%ی کەمتر نەبێت لە نرخی شکێنراو و دوای حەوت رۆژیش پێیوستە کڕیار کەلوپەلەکان لابدات.
ههروهها له نوسراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، فرۆشتنی کەلوپەلەکان بەشێوەی نەختینەیی و بەدیناری عێراقی دەبێت و لەرۆژی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکەوە، کڕیاران دەتوانن کەلوپەلەکان ببینن.