بەربەردبووی گەورەترین ماسی قرش دەدۆزرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەربەردبووی گەورەترین ماسی قرش دەدۆزرێتەوە

 

 

ئەو دانانەی دۆزراوەنەتەوە تەمەنی (300) ملیۆن ساڵەو ئەمەش یەكەم نیشانەیە كە لەوانەیە ئەوە جۆرێكی جیاوازبێت.

ڕیزی دانەكان كەمتر لە لەودانانە دەچێت كەپەیوەندیان هەیە بەو جۆرانەی ناسراون و یاخود ئەوانەی لەئێستادا دەژین، زیاتر لەیەكەوە نزیكن و كوورتن، درێژییان نزیكەی (2) سەنتیمەترە.

(جان بۆڵ هۆدنێت) كە دانەكانی دۆزیوەتەوە، لەساڵی (2013) ئەو كاتەی خوێندنی تەواو كردبوو لەڕۆژهەڵاتی ئەلبوكەركی دەستیكردووە بە هەڵكەندن و یەكەم بەبەردبووی ماسی قرشی دۆزیەوە دەڵێت، شێوەی بۆ گرتنی نێچیر گوونجاوە نەك بۆ بڕین و پەرتكردنی.

هەفتەی ڕابردوو هۆدنێت و چەند توێژەرەوەیەك دەرئەنجامی توێژینەوەكەیان لەگۆڤاری مۆزەخانەی نیومەكسیكۆدا بۆ مێژووی سرووشتی و زانست بڵاوكردەوە، دەڵێن ئەو قرشە جۆرێكی جیاوازە.

قرشەكە درێژی (2) مەترە، وەك ستایش و ڕێزلێنان بۆ خاوەنی زەویەكی بەبەردبووەكەی تێدا دۆزراوەتەوە لە بەرزایەكانی مانزانۆ، ناوی Dracopristis hoffmanorum (دراكۆبریستس هۆفمانۆرێۆم) ی لێنراوە.

هۆدنێت ووتی: ناوچەكە بەبەردبووی لێ‌ یەو بەهۆی دەرهێنانی كانزاو هەڵكەندنی بازرگانی دیكە گەیشتن بەبەردبووەكان ئاسانە.

ناوەكە هاوشێوەی ئەوجۆرەیە ڕیزی دانی هاوشێوەی جۆری دراگنەو پەڕەكی تیژی هەیەو درێژی (75) سەنتیمەترە، كاتێكیش كەدۆزرایەوە ناوەی (Godzilla Shark) (گۆدزێلا شارك) ی لێنرا، دوای (7) ساڵ لە كاركردن لەسەر بەبەردبووەكان ناوەكەی ڕاگەیندرا.

بۆ نموونە ڕیزی دانەكان كە (12) یە، لەبەشی خوارەوەی دەمی ئەو قرشە هێشتا لەناوەوەی بەردەكاندایەو بەچاو نابینرێت، تەنها بەتەكنەلۆجیای تیشك جیادەكرێتەوە.

هۆدنێت لەئێستادا زانای بەبەردبوەكانەو هەمئاهەنگی بەرنامەكانی باخچەی دایناسۆرەكانی نیشتمانیە لە لۆرێل لە ماریلاند.

ئەو ئێسكە بەربەردبوانەی دۆزراونەتەوە بە پەرەسەندوترین دادەنرێن لە جۆرەكانی قرش و جۆرێكی نوێیە جیابۆتەوە بەر لە (390) ملیۆن ساڵ و دوای (60) ملیۆن ساڵ نەماون.

لەو سەروەختەدا ڕۆژهەڵاتی نیومەكسیكۆ تا ناوەڕاستی ئەمریكای باكوور بەئاو داپۆشراوبووە، هۆدنێت لەوباوەڕەدایە قرشی دراگن هۆفمان لەئاوە تەنكەكاندا ژیاوە بەدرێژایی كەنارەكان، ڕاوی ماسی و جۆرە گیاندارەكانی كردوە.

لەئیستادا گردە بەرزە بیابانەكانی ناوچەی نیومەكسیكۆ زۆر بەبەردبووی دایناسۆری لێیە، لەوانە جۆرەكانی تیرانۆسۆر كە بۆ ملیۆنەها ساڵ لەوناوچەیەو دارستانەكانی كە بەردەوام بارانی لێ باریوە ژیاون.

توێژینەوەیەك دەڵێت، بۆ ماوەی (2) ملیۆن ساڵ (2.5) ملیار دایناسۆری تیریكس لەسەر زەوی ژیاون.

توێژینەوەیەكی نوێ گەشتۆتە ئەوە دەرئەنجامەی دایناسۆری جۆری ریكس كە دڕندەترین دایناسۆری گۆشتخۆربوە، بەبەردبووی دۆزراوەتەوە جیاوازی دوو ملیۆن ساڵی هەیە، لەوانەیە (2.5) ملیار بەدرێژایی ئەوكاتە ژیابن.

بەپێی توژینەوەیەك لە گۆڤاری زانستیدا بڵاوكراوەتەوە، بەبەكارهێنانی ژماردنی كۆمپیوتەر لەسەر بنەمای گەورەیی جەستەوەو پێگەیشتن و تەمەن و پێداویستی بەخواردن و وزە، بۆ تیمی زانكۆی كالیفۆرنیا لە بێركلی دەركەوتوە، ژمارەی دایناسۆری جۆری (تیرێكس) ئەوەی بۆ زیاتر لە (127) هەزار نەوە ژیاون ژمارەیان گەشتۆتە (2.5) ملیار، ئەم ژماریەش خەمڵاندنەو ئەگەری هەڵەی تێدا هەیە.

(چارلز مارشال) گەورە توێژەرەوەو بەڕێوەبەری مۆزەخانەی زانكۆی كالیفۆرنیا بۆ زانستی بەبەردبوەكان دەڵێت، ژمارەیكی زۆری ئێسكی سەرو جەستەوە دان و نینۆكمان دەستكەوتوە، ژمارەیان زۆر زۆرە.

جۆرەكانی (تیرێكس) لەنێوان (1.2) تا (3.6) ملیۆن ساڵ لەئەمریكای باكوردا ژیاون، واتە لەهەموو سەردەمەكاندا ژمارەیان لەوناوچەیەدا كەم بووە، توێژینەوەكە دەڵێت: بۆ ناوچەیەكی وەك واشنتۆنی پایتەخت تەنها (2) دانەی لێژیاوە، بۆ پانتایی كالیفۆرنیا ژمارەیان بە (3800) مەزەندە دەكرێت.

كریستی كاری ڕۆجەرس زانای زیندەوەرە دێرینەكان لەكۆلێژی ماكالیستەر دەڵێت، چەندبارە ژماردنەكەمان كردۆتەوەو بەردەوام (2.5) ملیار دەرچووە.

مارشاڵ دەڵێت: ئەم ژمارەیە یارمەتی زاناكان دەدات بۆ دەستنیشانكردنی ڕێژەی پارێزگاری لە بەبەردبووی تیرانۆسۆر ریكس، دەڵنیایش دەدات كە خۆشبەختیە ئەم زانیارایانە بەدەست گەیشتووە.

بەبەردبووی نزیكەی (100) تیرێكس (32) دۆزراوەتەوەو ئەو ژمارەیە بەسە بۆ توێژینەوەكە.

ووتیشی: ئەگەر (2.5) ملیۆن بوایە لەبری (2.5) ملیار لەوانەیە بەڵگەی دۆزراوەمان دەستنەكەوتایە هەر نەمانزانیا ئەو جۆرە هەبووە.

تیمی مارشال لەسەر بنەمای بایۆلۆجی گشتی كە دەڵێت تا جەستەی گیاندارەكە گەورەبێت ژمارەی كەمتر دەبێت، هەژماریان كردووە، سەرباری ئەوەش خەمڵاندنی پێویستی بە وزەی تیركسێكی گۆشتخۆر دەیەوێت بۆ مانوە بەزیندوی، لەئێستادا بۆ نموونە (2) جۆری گیاندار لەوانە دراگنی گەورەو شێر پێویستیان بەخۆراكی زۆرە، بەڵام بەرامبەربەمە ژمارەیان لەنوچەكاندا كەمە.

هەروەها تەمەن لەبەرچاوگیراوە، بە (14 بۆ 17) ساڵ دانراون و بۆ (28) ساڵ ژیاون.

لەبەر ئەوەی دڵنیانەبوون لەفراوانی ئەو پانتایەی تیایدا ژیاون و هاتووچۆیان چۆن بووە، تیمی بیركلی دەڵێن: لەوانەیە كۆی ژمارەیان لەنێوان (140) ملیۆن تا (42) ملیار بووبێت، بەڵام مامناوند (2.5) ملیار بوون.

پرۆفیسۆری جیۆلۆجیا لەزانكۆی بۆردۆ، (جیمس فارلۆ) دەڵێت، زانستی پەیوەندیدار بە گەورەترین گۆشتخۆر ئەوەی لەسەر زەوی ژیاوە گرنگە، بەڵام ڕاستیەك هەیە كە ئەم توێژینەوەیە زۆر گرنگە.

 

هه‌واڵی گرنگ