هەلیكۆپتەرەكەی ناسا لە مەریخ چاوەڕوانی فرینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەلیكۆپتەرەكەی ناسا لە مەریخ چاوەڕوانی فرینە

 

 

ناسا بەئومێدە هەلیكۆپتەرەكەی كە ناردویەتی و لەسەر هەسارەی مەریخ ئامادەیە، تاقیبكاتەوە.

لەوانەیە ئەو هەنگاوانەی لە زانست و تەكنەلۆجیادا نراوە بەپێ وانەی ئاسایی بچووك دیاربێت، بەڵام یەكەم فڕینی فڕۆكە بە ماشێنێك لەدروستكردنی هەردووبرا نەوەی ڕایت لە نزیك كیتی هۆك لەولایەتی نرۆسكارۆلاینا لەساڵی (1903) دا بۆ ماوەی (12) چركە بۆ دوریی (37) مەتر ساتێكی گۆڕانكاری گەورەبوو لەمێژوودا، ناساش فڕینی ئەم هەلیكۆپتەرەی لە زەویەوە پرۆگرامی فڕین دەكرێت بەهەمان گۆڕانكاری لەمێژوودا دەچوێنێت.

ئەگەر هەموو كارەكان وەك نەخشەی بۆدانراوە بەڕێوە بڕوات، ئەوا ئەوهەلیكۆپتەرەی سەر هەسارەی بارام كە كێشی (1.8) كیلۆگرامە لەسەرخۆو ستوونی بۆ (3) مەتر بەرزدەبێتەوە. بۆ ماوەی (30) چركە دەمێنێتەوە، دواتر (180) پلە دەسووڕێتەوەو لەسەر خۆ دادەبەزێت و لەسەر هەرچوار قاچەكانی دەوەستێت.

سەركەوتنی ئەم تاقیكردنەوە لەدوری (273) ملیۆن كیلۆمەتر لەناوچەیەكی بارامدا ناسراو بە (Jezero Crater) دەكەوێتە سەر سیستەمی فڕینی ئۆتۆماتیكی بۆی دانراوە و پرۆگرام كراوە.

بەرێوەبەری پرۆژەی هەلیكۆپتەرەكە لە تاقیگەی مووشەكی ناسا نزیك لە لوس ئەنجلس میمی ئۆنگ دەڵێت، ئەوكاتە هات كە تیمەكەمان زۆر دەمێكە چاوەڕوانیەتی.

هەلیكۆپتەركە بەژێرەوەی ئۆتۆمبێلی ناساوە جێگیركرابوو، تاقیگەیەكی بایۆلۆجی لەخۆدەگرێت ، دوای (7) مانگ فڕین لەبۆشاییدا گەشتە خولگەی مەریخ و لە (18/2) دا لەسەر خاكی ئەو هەسارەیە نیشتەوە.

تاقیكردنەوە بڕیارە ئەنجامدرابێت و پێشبینی دەكرێت ئامارەكانی دڵنیابوون لەسەركەوتنی گەشتبێتە ناوەندی كۆنترۆڵی هەلیكۆپەتەرەكە لەزەوی.

ناسا پێشبینی دەكات گرتەی ڤیدیۆ بۆ ئەو تاقیكردنەوەیە لەڕێگەی كامێرەی هەلیكۆپتەرەكەو كامێرای ئۆتۆمبێلی (پرسڤێرنس) هەیەتی تۆماركرێت بۆ زەوی بنێردرێت.

ئەگەر فڕینەكە سەركەوتوبوو ئەوا لەچەند هەفتەی داهاتوودا پلانی زیاتر هەیە بۆ فڕین بۆ مەودای دوورتر، هەرچەند پێویستی بە (4 بۆ 5) ڕۆژێ پشوو هەیە بۆ نۆژەنكردنەوەی پاترییەكانی.

(ئۆنگ) دەشڵێت: هەلیكۆپتەرەكە سیستەمی خۆڕێككردنەوەی نیە، بۆیە ئەگەر لەكاتی نیشتنەوەیدا هەرچ هەڵەیەك ڕووبدات ئەوا كۆتایی ئەركی هەلیكۆپتەرەكە دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر ڕەشەبایەكی بەهێزی لەناكاو هەڵكات كە ئەوە لەدەسەڵاتی كەسدا نیە پێشبینی كات لەوانەیە ببێتە هۆی شكست.

هەلیكۆپتەرەكە سەلـماندی تائیستا دەتوانێت بەرگەی سەرمای هەسارەی بارام بگرێت و پاترییەكانی نۆژەنبكاتەوەو كار بكات، هەرچەندە لەسەر زەوی هەمان دۆخ و ژینگەی بۆ دروستكرابوو بەسەركەوتوویی بەرگەی گرت و توانای فڕینی زۆرباش بوو.

هه‌واڵی گرنگ