ڤیدیۆ.. منداڵێك به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ مردن رزگاری ده‌بێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ.. منداڵێك به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ مردن رزگاری ده‌بێت

بڵاوبوونەوەی گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی شۆکهێنەری منداڵێکی بچوکی ئەمەریکی لەکاتی یاریکردنی لەگەڵ خوشکەکەیدا لە ماڵەوە و، ڕاکێشانی لەلایەن ئامێرێكی وه‌رزشییه‌وه‌، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوه‌.

بڵاوبوونەوەی گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا منداڵێکی بچوک یاری لەگەڵ خوشکەکەی دەکات لەماڵەوە، پێش ئەوەی میزڵدانەکەی لەژێرئامێری ڕۆشتنەکەدا گیربخوات و کارەساتی لێ بکەوێتەوە.

گرتە ڤیدیۆیەکە لەلایەن کامێرای چاودێری ماڵەوە تۆمارکراوە، کە تێیدا تۆماری ئەوەساتەی کردووە کە منداڵەکە یاری بە میزڵدانەکەی دەکات لە کاتێکدا خوشکەکەی لەسەر ئامێرەکەیە و دواتر دادەبەزێت ودەوەستێت، کاتێک براکەی دەچێتە ژێر ئامێرەکە بۆئەوەی میزەڵدانەکەی بهێنێتە دەرەوە وبە شێوەیەکی شۆکهێنەر لەژێر ئامێرەکە ڕزگاری دەبێت.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا هۆشداریاندا و داوایان له‌ هاوڵاتیان كرد لە کاتی تەواوکردنی وەزشەکانیان پێویسته‌ ئامێره‌كان بیکوژێننەوە، چونکە چەندین ڕووداوی نەخوازراوی لێکەوتۆتەوە و، منداڵێکیش بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە .

 

 

هه‌واڵی گرنگ