دەنگۆی مردنی (خالید میقداد) رەتدەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەنگۆی مردنی (خالید میقداد) رەتدەكرێتەوە

 

 

چەند ماڵپەڕو پەیجێك هەواڵی مردنی بەڕێوەبەری كەناڵی (طیور الجنة) ی منداڵان بڵاودەكەنەوە، بەڵام كوڕەكەی دەڵێت، باوكی سەلامەتە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی هێشتا لە ژووری چاودێری چڕی نەخۆشخانەیە.

لە زۆرێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عەرەبی هەواڵی كۆچی دوایی (خالید میقداد)، دامەزرێنەری كەناڵی بەناوبانگی (طیور الجنة) ی تایبەت بە منداڵان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، بەڵام كوڕەكەی هەواڵەكان ڕەت دەكاتەوە، بەڵام باس لەوەدەكات كە هێشتا باوكی لە ژووری چاودێری چڕە.

(موعتەسەمی كوڕی خالید میقداد) لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەڵێت، باوكی دۆخی زۆر باشە، ڕاستە هێشتا لە ژووری چاودێری چڕە، بەڵام ئێستا تەندروستی زۆر باشەو ماوەیەكی تر دێتەوە ناومان، دەشڵێت، تكایە هیچ كەسێك دەنگۆكان بڵاونەكاتەوە، هەر شتێك هەبێت دەبێت لە من و وەلید یاخود هەژماری فەرمی (طیور الجنة) وەربگیرێت، لە كۆتاییدا موعتەسەم داوا دەكات خەڵكی نزای چاكبوونەوە بۆ باوكی بكەن.

هه‌واڵی گرنگ