تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ یادی 123ساڵەی رۆژنامەگه‌ری كوردیدا تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

تۆری میدیایی یه‌كگرتوو له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: له‌ یادی 123ساڵەی رۆژنامەگه‌ری كوردیدا، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌كه‌ین و، ئه‌و بۆنه‌یه‌ به‌ فرسه‌ت ده‌بینین كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌های ئازادی رۆنامه‌گه‌ری بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ بێ بوونی ئه‌و به‌هایه‌ شتێك نامێنێت ناوی كاری رۆژنامه‌گه‌ری بێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌:كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، توشی ده‌یان له‌مپه‌ر و كۆسپ بۆته‌وه‌ و، له‌م دونیای نوێ و بوونی سۆشیاڵمیدیادا، تازه‌ به‌ تازه‌ دادگایی رۆژنامه‌نوس ده‌كریت له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی و، به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسدا داده‌نریت و، جیاكاری له‌ نیوان په‌یامنێر و كه‌ناڵ و میدیاكاراندا ده‌كرێت، كه‌ به‌گشتی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی و بێ بایه‌خكردنی كاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌.

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌:له‌م یاده‌دا وێرای ئیدانه‌كردنی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سنوردانان و له‌چوارچێوه‌دانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، داوا له‌ رێكخراوه‌كانی ئه‌و بواره‌ ده‌كه‌ین كه‌ فشاری زیاتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بكه‌ن، بۆ پابه‌ندبونیان به‌ پرنسیپه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه‌..

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌/

 

بسم الله الرحمن الرحيم

له‌ یادی 123ساڵەی رۆژنامەگه‌ری كوردیدا، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌كه‌ین و، ئه‌و بۆنه‌یه‌ به‌ فرسه‌ت ده‌بینین كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌های ئازادی رۆنامه‌گه‌ری بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ بێ بوونی ئه‌و به‌هایه‌ شتێك نامێنێت ناوی كاری رۆژنامه‌گه‌ری بێت..

یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی گوزارشته‌ له‌ مێژوویه‌ك كه‌ قه‌ڵه‌م و بیر و ئازادی ئاوێزانی یه‌كتر ده‌كات و، ئه‌و ده‌مه‌ی (میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان) یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردستانی ده‌ركرد، بوو به‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كارێكی پڕ بایه‌خی میدیایی و، له‌و كاته‌وه‌ تائیستا كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رده‌وامه‌، له‌ راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 ه‌وه‌ قۆناغێكی نوێی كاری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌ستی پێكرد، كه‌ چه‌تری ئه‌و قۆناغه‌ تایتڵه‌كه‌ی ئازادی بوو، چونكه‌ قه‌ڵه‌م و فیكر به‌بێ بوونی ئازادی، زڕ و بێ به‌رهه‌مه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و خولیا گه‌وره‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، توشی ده‌یان له‌مپه‌ر و كۆسپ بۆته‌وه‌ و، له‌م دونیای نوێ و بوونی سۆشیاڵمیدیادا، تازه‌ به‌ تازه‌ دادگایی رۆژنامه‌نوس ده‌كریت له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی و، به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسدا داده‌نریت و، جیاكاری له‌ نیوان په‌یامنێر و كه‌ناڵ و میدیاكاراندا ده‌كرێت، كه‌ به‌گشتی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی و بێ بایه‌خكردنی كاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌..

له‌م یاده‌دا وێرای ئیدانه‌كردنی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سنوردانان و له‌چوارچێوه‌دانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، داوا له‌ رێكخراوه‌كانی ئه‌و بواره‌ ده‌كه‌ین كه‌ فشاری زیاتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بكه‌ن، بۆ پابه‌ندبونیان به‌ پرنسیپه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه‌..

جارێكی تر پیرۆزبایی له‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین..

تۆڕی میدیایی یەکگرتوو

2021\4\22

هه‌واڵی گرنگ