پێشبینی هاوینێكی گەرم دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی هاوینێكی گەرم دەكرێت

 

 

كەش و هەوای هاوینی ئەمساڵ 2021 لە ناوچەكەمان چۆن دەبێت ..؟

بەداخەوە هەموو ئەو پێشبینیانەی تا ئێستا دەیانبینم بۆ كەش و هەوای هاوینی ئەمساڵ (2021) ئاماژە بە هاتنی هاوینێكی گەرمتر دەكات لە هاوینەكانی پێشتر لە زۆربەی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراق و كوردستانی باشوریشەوە، تێكڕای پلەكانی گەرما لەوانەیە چەند پلەیەك بەرزتر بێت لە تێكڕاكانی پلەكانی ساڵانی پێشتر بەتایبەتی لە مانگی پێنج و مانگی شەش و مانگی حەوتی ئەم هاوینە، هیوادارم پێشبینیەكان هەڵەبن و وا دەرنەچن، بەڵام ئەگەری ڕاستی و دروستی ئەو پێشبینیانە زۆرە لەبەر ئەوەی زۆر زانستیانە بەرجەستە دەكرێن، ئەگەر بیرتان بێت پاریش لە (29) ی ئەیلول لە پۆستێكدا زانیاریەكانی پێشبینی كردنی دابارینم خستەڕوو بۆ زستان و پێشبینی ووشكە ساڵیم كرد لە ناوچەكانی كوردستان بۆ زستانی ڕابردوو، بەداخەوە پێشبینەكان هاتنە دی.

(لوقمان حەوێز – تێكساس)

هه‌واڵی گرنگ