غەمی ئیسلامتان نەبی!!!؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

غەمی ئیسلامتان نەبی!!!؟

 
هەر پەیامێك بەهێز بێ‌ هەڵگرو دژەكانیشی زۆرو بەهێز دەبن، جیهان بەهەزاران ئاین و ئاینزای تێدایە، هیچیان بەئەندازەی ئیسلام دژایەتی ناكرێن، كەچی ڕۆژ بەڕۆژ لەبەهێزیی و هەڵكشان و زیادبوندایە، لەكاتێكدا هەمو ئاینزاكانی تر خاوەنی دەسەڵات و دەوڵەت و هێزو ئیمراتۆریەتی زەبەلاحن، ئابوری دونیایان بەدەستەوەیە، كەچی ئیسلام لەهەمو جیهان وڵاتێكی بەدەستەوە نیەو نەدەسەڵاتی هەیەو نەهێز و نەئابوری، سڕەكەی ئازایەتی ئێمە نیە، بەڵكو ئیسلام پارێزراوە لەلایەن خودای گەورەوە، ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) الحجر/9.
بۆیە ئەگەر قورئانیان دڕاند یان حیجابیان قەدەغەكرد، یان مزگەوتیان داخست با نەكەوینە پەلەقاژە هەها ئیسلام كۆتایی هات و نەما، ئەگەر وا بیرمان كردەوە ئەوە نیشانەی لاوازیمانە، هەروەها لەكاكڵی قورئان نەگەیشتوین، یەك كەس قورئان دەدڕێنێ‌ تۆ ئاگاداری بەملوینەها كەس ئێستا لەجیهان قورئانیان لەبەرە، بەشێكی زۆریان زوبانی عەرەبی نازانن، لەهەر چوار كیشوەری ئاسیاو ئەمریكاو ئەفریقیاو ئەورپا بڵاو بونەتەوە بانگخوازی دەكەن.
 
تۆ دەزانی لەهەمو جیهان 100 كەس نابینیەوە هەمو كیتابی موقەدەسی لەبەر بی، یان بەلای كەم هەر نیوەی لەبەر بێ‌، سڕەكەی پاراستنی كیتابی موقەدەس و دینەكانی تر بەوان سپیردراوە، (إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ ۚ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِن كِتَابِ اللَّهِ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ ۚ) ، ئەگەر ئیسلام و قورئانیش پاراستنی بەئێمە بسپیردرابایە ئەوە ئێستا حاڵەتێكی تر دەبو، بۆیە ئێمە لەسەرمانە بەرگری لەموسڵمانان بكەین، غەمی ئیسلاممان نەبێ‌، ئیسلام خاوەنی خۆی هەیە هەرگیز لێی مەترسێ‌.

هه‌واڵی گرنگ