شتێك ھەیە پێی دەڵێن ئادابی گشتی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شتێك ھەیە پێی دەڵێن ئادابی گشتی

ئادابی گشتی بریتیە لەكۆمەڵێك بنەماو بەھای ئاكاری و نەریتی لەكۆمەلگایەكی دیاری كراو لەسەردەمێكی دیاری كراودا باون، لە كۆمەلگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی تر جیاوازن وە لەھەمان كۆمەڵگاشدا لەسەردەمێكەوە بۆ سەردەمێكی تر گۆڕانكاریان بەسەردا دێت
بەم پێیە ئادابی گشتی كۆمەلگای كوردەواری جیاوازە لە ئادابی گشتی كۆمەڵگایەكی ئەوروپی، ھەروەك چۆن ئادابی گشتی كۆمەلگای كوردی لە سەدەی بیستو یەكدا جیاوازە لە سەدەی پێشوو
ئەم بەھاو نەریتانە بەھێواشی و بەگوێرەی پێشكەوتنی سروشتی و لەسەر خۆی كۆمەلگا دەگۆڕێن ، پەلە كردن لە گۆڕینیان یان ھێنانی ئادابی گشتی كۆمەلگای ترو سەپاندنی بەزۆر دەرەنجامی نێگەتیڤی لێ دەكەوێتەوەو دەبێتە ھۆی تێك دانی كۆمەلگاو زۆر جاریش بۆتە ھۆی پەنگ خواردنەوەی رق و كینەی خەلك بەرامبەر رژێمی سیاسی و تەقینەوەو فەوزاو شەڕو كاولكاری و خوێن ڕشتن
ئەركی دەسەلاتی گشتیە « ئەگەر ھەبێ » سیستمی گشتی و ئاداب بپارێزێ نەك تێكیان بدات ، چونكە دەشێ وەك نیزامی شای ئێران سەری خۆشی بخوات

هه‌واڵی گرنگ