حکومەت کەروێشک بە عارەبانە ڕاو دەکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەت کەروێشک بە عارەبانە ڕاو دەکات

کێ بڕیاری دا ئەم مانگە لێبڕین ٢١٪ بێت؟
حکومەت کەروێشک بە عارەبانە ڕاو دەکات
بۆ ئەوەی بزانی ئەو پەندە زۆر لەجێی خۆیەتی ئەم چەند دێڕە بخوێنەرەوە..
لە ٢٠ی نیسان هەواڵ لە سەرچاوەی نادیارەوە بڵاوکرایەوە کە دارایی خەزێنەکانی ئاگادارکردووەتەوە موچە بە لێبڕینی ٢١٪ ئامادە بکەن.
لە ڕاستیدا سەرچاوەیەک لە گەنجینەی .... سلێمانی بە منی وت “بەڵێ ئەو ڕێنماییە هاتووە”.
ڕێک هەمان ڕۆژ شەوەکەی دارایی هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند بڕیاری وامان نەداوە و بڕیار لای ئەنجومەنی وەزیرانە.
لە ٢١ی نیسان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆنگرەیەکدا وتەبێژەکەی وتی، “بڕیار لەبارەی لێبڕینەوە نەدراوە و جارێ بەرچاوڕوونی نییە لەبارەی داهاتی بەردەست”.
تا ئەمڕۆش هیچ لایەنێک بڕیاری نەداوە لەبارەی لێبڕینەوە، نە دارایی نە ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆش دەات بە دابەشکردنی موچە کرا.
پرسیارەکە ئەوەیە، کێ بڕیاری لەبارەی ڕێژەی لێبڕینەوە داوە؟
خۆ من دەزانم بڕیارەکە هەر هی حکومەتە، بەڵام بڕیاری فەرمی نییە و وای کردووە فەرمانگەکان خۆیان لەسەر ئەو خەتە بڕۆن بەبێ ئەوەی حکومەتیش قسە بکات.
 

هه‌واڵی گرنگ