تەلیسكۆبی هابڵ هەڵۆی گەردوون ئاشكرا دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەلیسكۆبی هابڵ هەڵۆی گەردوون ئاشكرا دەكات

 

 

بەم دواییە تەلیسكۆبی هابڵ دیمەنێكی سەرنج ڕاكێشی گەردوونی ڕەوانەی بنكەی ناسا كرد كە ناتوانرێت بە تەلیسكۆبی زەمینی ببینرێت بەهۆی دووری لە گەلە ئەستێرەكەمانەوە.

تەلیسكۆبی هابڵ كە ئامێرێكی ئاژانسی بۆشایی ناسایە توانی دیمەنێكی ناوازە تۆمار بكات كە لە گەردوونی بەرفراوان و دووردا بینیویەتی.

تیمی سەرپەرشتیاری تەلیسكۆبەكە ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی هابڵ تۆماریكردووە لە لاپەرەی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایانناوەو بە سەدان كەس قسەیان لەسەر كردووە.

ئەو ڤیدیۆیە دوو ئەستێرەی پرشنگداری لەیەكچوو دەردەخات كە لە شێوەی هەڵۆدایەو دوو چاوی بریسكەدارو توورەی هەیە بە ئاراستەی گۆی زەویدا دەڕوانێت.

تیمی سەرپەرشتیاری هابڵ لە روونكردنەوەیەكدا كە هاوپێچی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییەیان كردووە ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە هەڵۆ توڕەكەی گەردوون كە تەلیسكۆبی هابڵ ئاشكرای كردووە بریتییە لە جوتێك ئەستێرەی ساختە كە ملیارەها ساڵی تیشكی لێمان دوورن.

تیمەكەی هابل ئەوەشیان خستۆتەڕوو كە ئەو ئەستێرانە زۆر لەیەكەوە نزیكن بە رادەیەك گەر بە تەلیسكۆبە زەمینیەكان سەیری بكرێت وەك یەك تۆن دەردەكەوێت، بەڵام لە سەرەوەی بەرگەهەوای زەوی هابل دەتوانێت لەیەكیان جیا بكاتەوە.

توێژەرەوەكانی ناساش لەو بڕوایەدان ئەوانە دوو ئەستێرەی ساختە یان ( كوازارا) ی زۆر نزیكن لەیەكەوە، چونكە هەردووكیان كەوتوونەتە ناو دوو گەلە ئەستێرەی پێكەوە پەیوەست بوو.

ئەستێرەی ساختە لە هەموو گەردووندا بڵاوەو بەر لە (10) ملیار ساڵ زۆرتر بوون ئەو كاتەی كە پرۆسەی پەیوەستبوونی گەلە ئەستێرە هەبووەو بۆتە خۆراكی كونە ڕەشەكان. زانایانی گەردوونیی گریمانەی ئەوە دەكەن لەو كاتەی مێژووی گەردووندا چەندەها ئەستێرەی ساختەو تێكەڵبوو هەبوون.

كەشتی نوح

هه‌واڵی گرنگ