دووەم تەمبەڵترین نەتەوەكانی جیهانن بناسن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دووەم تەمبەڵترین نەتەوەكانی جیهانن بناسن

 

 

 

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی كە ماڵپەڕی (NewsPatrolling) بڵاویكردۆتەوە، دانیشتوانی عێراق دووەم تەمبەڵترین دانیشتوانی وڵاتانی جیهانن و لە ژیانیاندا كەمترین وەرزش دەكەن.

دامەزراوەی (NewsPatrolling) توێژینەوەیەكی زانستی بڵاوكردۆتەوە لەبارەی ئەو وڵاتانەی دانیشتوانیان رۆژانە كەمترین وەرزش دەكەن، تیایدا هاتووە كە بە پێی تازەترین ڕێنماییە وەرزشییەكان، پێویستە مرۆڤ بە لایەنی كەمەوە هەموو ڕۆژێك بۆ ماوەی نیو كاتژمێر وەرزش بكات.

ئەم دامەزراوەیە ناوی پێنج وڵاتی جیهانی هێناوە كە دانیشتوانەكانیان رۆژانە كەمترین وەرزش دەكەن، لەناویاندا وڵاتی بەرازیل لە ڕیزبەندی یەكەم دێت، كە دانیشتوانی لە ئاستێكی بەرزی تەمبەڵیدان.

سەبارەت بە عێراقیش دامەزراوەكە دەڵێ، خەڵكی عێراق بە ڕێژەی (53.4%) وەرزش ناكەن، هەر بۆیە عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتە تەمبەڵەكانی جیهانە، هەروەها سعودیە لە ڕیزبەندی سێیەم و ساموای ئەمریكا لە ڕیزبەندی چوارەم و كوێت لە ڕیزبەندی پێنجەم وڵاتە هەرە تەمبەڵەكانی جیهان دێن.

هه‌واڵی گرنگ