هەڵوێستی ئیماندار بەرامبەر گوناهی ئاشکرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵوێستی ئیماندار بەرامبەر گوناهی ئاشکرا

ئازیزان..پێغەمبەری ئازیز و دڵسۆزمان ئەفەرموێ..(من رٲی منکم منکرا فلیغیرە بیدە ،ومن لم یستطع فبلسانه ،فٳن لم یستطع فبقلبه وذلك اضعف الایمان) واتە..ئەگەرگوناه و کارێکی خراپتان بینی بە ئاشکرا کرا بەدەس و هێز لای بەن کە ئەمە وەزیفەی دەوڵەت وحکومەت وکاربەدەستانە،ئەگەر دەوڵەت و کاربەدەستان نەیان کرد،ئەبێت زانایان و بانگخوازان نووسەران و ڕۆشنبیران بەرگری لێبکەن و خراپیەکەی ڕوون کەنەوە ئەگەر ئەمەش نەکراو نەتوانرا، هەموو ئیماندارێ ئەبێت لەدڵەوە زۆر ڕقی بێت لێی وپێی ناخۆش بێت..
وە‌ لە‌ وڵاتانا ھێزە‌كانی پۆلیس و بە‌رگری و شێوە‌كانی تری بۆ لابردنی کاری نەشیاووزیان بەخشە، بە‌ڵام ھە‌ندێ گوناھ و تاوان ھە‌یە‌ لە‌ ڕووی ئایینیە‌وە‌ ڕێ پێ نە‌دراوە‌ ، بە‌ڵام لە‌ سنوری تاكە‌ كە‌سیدا و بە‌ نھێنی ئە‌وە‌ ئازادی ھە‌ر مرۆڤێكە‌ و بۆ قیامە‌تی خراپە‌ ،بە‌ڵام بۆ دنیا ئازادە‌ بە‌ مە‌رجێ بە‌ ئاشكرا نە‌یكات و ھە‌ستی بە‌رامبە‌ر بریندار نە‌كات و موقە‌دە‌ساتی كۆمە‌ڵگا و تاكە‌كانی بە‌ ئاشكرا پێشێل نە‌كات ، بۆ نمونە‌ كابرا سە‌ما ئە‌كات یان خوانە‌ خواستە‌ بە‌دڕە‌وشتی بكات بە‌ نھێنی بۆ كە‌س نیە‌ چاودێریان بكات و مە‌نعیان بكات بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بە‌ ئاشكرا و لە‌ ناو خە‌ڵكا كران ئە‌وا زیان بە‌ كۆمە‌ڵگا ئە‌گە‌یە‌نێ و چاولێكە‌ری دروست ئە‌كات و ھە‌ستی منی مسوڵمان بریندار ئە‌كات ،ئەبێت ھە‌وڵی لابردنی بدرێ بە‌ ڕێكاری گونجاو وە‌ك بژاری باخچە‌ وکشت وکاڵ لە‌ گیای زیانبە‌خش ..
 

هه‌واڵی گرنگ