د. داهات حەوێزی بۆ ئەوانەی كۆرۆنایان گرتوە: دوای 3 مانگ ڤاكسین وەربگرن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د. داهات حەوێزی بۆ ئەوانەی كۆرۆنایان گرتوە: دوای 3 مانگ ڤاكسین وەربگرن

د. داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن تایبەت بە كۆرۆنا ئاماژە بەوەدەدات: ئەوانەی  توشی كۆرۆنا بون باشتر وایە دوای 3 مانگ ڤاكسین وەربگرن و چونكە پێش ئەو وادەیە هێشتا نیشانەكانیان ماوە.


دوای ئەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، كە هەركەسێك نیشانەی كۆرۆنا لە جەستەیدا نەما دەتوانێت پێكوتە كۆرۆنا وەربگرێت، د. داهات حەوێزی بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی وتوە: من لەگەڵ ئەوەدا نیم چونكە پێموایە ئەمە زانستی نییە.


رونیشیكردوەتەوە: هەندێك نەخۆش هەیە دوای مانگێك هەر بەرزبونەوەی خەستبونی خوێنیان هەیە و دەبێت چارەسەر وەربگرن، ڤاكسین خۆی مەترسی خەستبونی خوێنی هەیە بۆیە وا باشترە دوای 3 مانگ وەریبگرێت بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا نەمێنێتەوە.


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن وتوشیەتی: هەروەها بۆ ئەوەی شانس بدرێت بەوانەی كۆرۆنایان نەگرتوە تا ڤاكسین وەربگرن، چونكە ئەوەی كۆرۆنای گرتوە توانای بەرگری لەشی هەیە و پێدەچێت 3 بۆ 6 مانگ بمێنێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ