پسپۆڕان هۆشداری لە بۆمبی دەمامكەكان دەدەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پسپۆڕان هۆشداری لە بۆمبی دەمامكەكان دەدەن

 

 

پسپۆڕەكان لە زانكۆی (‏SOUTHERN DENMARK) هۆشدارییان داوە سەبارەت بەوەی كە لەیەك خولەكدا نزیكەی (3) ملیۆن دەمامك لەسەرتاسەری جیهاندا فڕێ دەدرێت، كە ئەمەش دەبێتە كارەساتێكی راستەقینەی ژینگەیی.

لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەمامك بۆتە پۆشاكێكی فەرمی لەلای زۆربەی دانیشتوانی جیهان، دەمامك بە بەراورد لەگەڵ زەرفە پلاستیكییەكان، مەترسییەكی گەورەتر لەسەر ژینگە دروست دەكات.

بەپێی تۆژینەوەیەك كە ئەو زانكۆیە ئامادەی كردووە، تێكڕای بەرهەمهێنانی دەمامك لەسەرتاسەری جیهاندا، دەگاتە نزیكەی (43) ملیار دانە لە یەك مانگدا، كە هاوتایە لەگەڵ بەرهەمهێنانی بوتڵە پلاستیكییەكان.

پسپۆڕانی ئەو زانكۆ دانیماركییە كێشەی بەرهەمهێنانی ئەم رێژە زۆرە لە دەمامك و فڕێدانی بە بۆمبێكی كات بۆ دانراو لەقەڵەم دەدە‌ن.

هاوكات ئاماژە بەوە دەكەن، دەستبەرداربوون لە دەمامك بەشێوەیەكی نادروست دەبێتە هۆی شیبوونەوەی لەسەر شێوازی ریشاڵی زۆر ووردو مەترسیدار، كە دەبێتە هۆكاری گواستنەوەی مەوادی كیمیایی زیانبەخش بەناو ژینگەدا.

هه‌واڵی گرنگ