ئەو میوانەی قەڵەومان ناكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو میوانەی قەڵەومان ناكەن

 

 

چەند خۆراكێك هەن كە دەتوانیت بەبێ سنورو بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەكی قەڵەوبوونت هەبێت بیانخۆیت.

ئەم هەشت خۆراكەی خوارەوە بەهیچ شێوەیەك نابنەهۆی قەڵەوبوون و سەرباری ئەوەی كە رێژەیەكی زۆر كەم كالۆری و بڕێكی زۆر ریشاڵیان تێدایە، چەندین سوودی تەندروستی تریشیان هەیە:

1. كەرەوز : كوپێك كەرەوزی چنراو تەنها (16) كالۆری تێدایە كە بڕێكی زۆر كەمەو ئەو بڕە كالۆرییەی كە پێویستتە بۆ هەرسكردنی، زۆر لەوە زیاترە كە ئەم خۆراكە لەخۆی دەگرێت، بۆیە وەك خۆراكێكی سفركالۆری ناودەبرێت.

2. بیبەری سور : بیبەرێكی سوری مامناوەند تەنها (30) كالۆری لەخۆدەگرێت.

3. كاڵی : كاڵی سەوزەیەكە وەك كەلەرم وایە، كوپێك چنراوی ئەم سەوزەیە تەنها (33) كالۆری تێدایەو یەكێكە لەتەندروستترین خۆراكەكان.

4. قەڕنابیتی سەوز : ئەم سەوزەیە قەرنابیتی رەشیشی پێ دەوترێت، كوپێك لەم قەرنابیتە بەچنراوی، تەنها (31) كالۆری لەخۆدەگرێت و بە یەكێك لەخواردەمەنییە سفركالۆرییەكان دادەنرێت و سەرباری بەرگرتن لەقەڵەوبوون دژی شێرپەنجەشە.

5. كەلەرمی سور : كوپێك لەم كەلەرمە بەچنراوی، تەنها (22) كالۆری لەخۆدەگرێت، ئەم سەوزیە سەرباری بەرگرتن لەقەڵەوبوون خۆراكێكی دژە شێرپەنجەیەو سودی بۆ دڵ و بۆرییەكانی خوێن هەیە.

6. قەڕنابیت : كۆپێك قەرنابیتی چنراو تەنها (27) كالۆری لەخۆدەگرێت.

7. تەماتەی گەرمە : ئەم جۆرە تەماتەیە خڕو زۆر بچووكەو ئەوەندەی هەڵماتێك دەبێت، لەم هەشت خۆراكەدا تەنها ئەمەیان میوەیە، كوپێك لەم جۆرە تەماتەیە تەنها (27) كالۆری لەخۆدەگرێت.

8. سپێناخ : كوپێك لەسپێناخ تەنها حەوت كالۆری لەخۆدەگرێت، سەرباری كەمی بڕە كالۆرییەكەی، سپێناخ زۆری سودی تەندروستی تریشی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ