سوودی حەبی زەخت چییە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودی حەبی زەخت چییە ؟؟

 

 

یەكێك لەو كێشانەی مرۆڤ لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا تووشی دەبێت، بریتیە لە نەخۆشی زەخت كە بەهۆی رەقبوونی بۆریەكانی خوێنەوە یان بەهۆی فشار لەسەر بۆریەكانی خوێنەوە روودەدات و كەسەكە زەختی بەرز دەبێتەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كۆڵیسترۆڵی خراپ بە نەخۆشییەكی زۆر باو دادەنرێت و زۆر كەس بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن، ئەم نەخۆشییە مەترسییەكی زۆر لەسەر نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دروست دەكات، بۆیە پێویستە لەسەر نەخۆش بە وریاییەوە كۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵی لەش بكات

لە ئینگڵتەرا بەرنامە نوێیەكان بۆ دەستنیشانكردنی بەرزی پەستانی خوێن دەریدەخەن كە هەزاران نەخۆش سودمەند بوون لە چارەسەری ئەم نەخۆشیە، بەرپرسانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە پێدانی دەرمانی دابەزاندنی پەستانی خوێن بەو توشبوانەی كە لە قۆناغی سەرەتادان ڕێگرێكی باشە لە توش بوون بە جەڵتەی دڵ و دەماخ.

بەڵام شارەزایان نیگەرانن لەوەی كە زیادەرەوی لە بەكارهێنانیدا دەكرێت و دەڵێن كە سوودەكانی ئەم دەرمانانە سنوردارن، ئاماژە بەوەش دەكەن كە چاڵاكیە جیاوازەكانی ژیانی رۆژانە، وەكو كۆنترۆڵ كردنی كێش و پارێزكردن و وەرزشكردن ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن.

بەرزی پەستانی خوێن كاریكردۆتە سەر چواریەكی پێگەیشتوانی ئینگڵتەراو ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی (75) هەزار كەس.

لە (98%) ی توێژینەوەكان ئەوەیان سەلـماندووە دەتوانرێت بە خواردنی خۆراكە تەندرست و سود بەخشەكان لە مەترسیەكانی بەرزی پەستانی خوێن كەمبكرێتەوەو تاڕدەیەكی زۆر چارەسەربكرێت، خۆراكە تەندروستیەكان وەكو: (سیر، فاسۆلیا، سپێناخ، كاكاو، ناوكی كولەكە).

هه‌واڵی گرنگ