چارەسەرێكی نوێ‌ بۆ شێرپەنجەی خوێن بەڕێوەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چارەسەرێكی نوێ‌ بۆ شێرپەنجەی خوێن بەڕێوەیە

 

 

لێكۆڵەرانی زانكۆی كەمبریج ڕێگەیەكی نوێیان بۆ بەرەنگاری لەگەڵ شێرپەنجەی خوێن داهێناوە كە لەم شێوازەدا ئەنزیمە زۆر چاڵاكەكان دەكرێنە مەبەست.

گۆڤاری نیوئەتڵەس بڵاویكردۆتەوە، ئەم چارەسەرە لەسەر مشكەكان تاقیكراوەتەوەو ئەنجامی باشی هەبووە كە ڕەنگە لە داهاتوو ببێتە هۆی بەرهەم هێنانی دەرمانی شێرپەنجە بۆ مرۆڤ.

جۆرێك لە شێرپەنجەی خوێن كە ئەگەری چارەسەركردن بەم شێوەی هەیە، شێرپەنجەی مێشكی ئێسك یان (IML) ە، لێكۆڵەرەكان بە لێكدانەوەی ڕەوتی تووش بوون بە شێرپەنجە، لە ناسینی پرۆتۆئینێكی خراپدا سەركەوتن كە لە دی ئێن ئەیدا كۆ دەبنەوەو بەرە بەرە زۆرتر دەبنەوە.

چاوەڕوان دەكرێ لێكدانەوەكانی ڕادەی كاریگەری ئەم شێوازە بۆ دەرمانی شێرپەنجە لە مشكەكاندا یەك ساڵ كات بخایەنێ.

هه‌واڵی گرنگ