به‌كارهێنانی جۆرێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا هەڵپەسێردرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌كارهێنانی جۆرێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا هەڵپەسێردرا

دەسەڵاتدارانی تەندروستی كەنەدا ڕایده‌گه‌یه‌نن، بڕیارمان دا بە هەڵپەساردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن).

ئاژانسی تەندروستی كەنەدا لە بەیانننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریانداوە بە هەڵپەساردنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنای بەرهەمهاتوو لەلایەن كۆمپانیای (یانسن فارماسوتیكلز) كە یەكێكە لە لقەكانی كۆمپانیای (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن)ی ئەمریكی.

ئاژانسی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئەو بڕیارە بەهۆی دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەیە لەگەڵ كۆمپانیای (یانسن فارماسوتیكلز) لە ئەمریكا سەبارەت بە ڤاكسینەكانی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەگەڵ هەموو ئەو ڤاكسینانەی هاوردەی كەنەدا كراون ئەوە پەیڕەو كراوە، كە دابەش ناكرێن تاوەكو وەزارەتی تەندروستی دڵنیا نەبێتەوە لەوەی سەرجەم پێوەرەكانی كوالێتی و سەلامەتی و كاریگەری لە ڤاكسینەكەدا هەبێت.

ئه‌وه‌ش خراه‌وه‌ته‌ڕوو، لەگەڵ كۆمپانیای (جۆنسۆن) و دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی لێكۆڵینەوە دەكەن لەسەر كوالێتی و سەلامەتی و كاریگەری ئەو بارهەڵگرە ڤاكسینانەی وەرگیراون.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای (جۆنسۆن) ڕایگەیاندبوو، كە ژمارەیەك ڤاكسینی كۆرۆنای بێ‌ كەڵ بەرهەم هێنراوە لەلایەن كارگەكانی (یانسن فارماسوتیكلز) لە ڕۆژهەڵاتی (بالتیمور) و بەهۆیەوە نزیكەی 15 ملیۆن ژەم لە ڤاكسینەكە لەناوبراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ