لەیەك رۆژدا زیاتر لە 400 هەزار كەس لە هیند تووشی كۆڕۆنا هاتوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەیەك رۆژدا زیاتر لە 400 هەزار كەس لە هیند تووشی كۆڕۆنا هاتوون

 

 

ئاماری ڕۆژانەی حاڵەتەكانی توشبوون بە (كۆڤید – 19) لە هیندستان بۆ یەكەمجار لە (400) هەزار تێپەڕبوو، وەزیری تەندروستی هیندستان ڕایگەیاند، لە ماوەی (24) كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە (400) هەزار كەس لە وڵاتەكەیدا تووشی كۆرۆنا بوون.

كاربەدەستانی تەندروستی گشتی لەو بڕوایەدان ئاماری ڕاستەقینە بەلایەنی كەم پێنج ئەوەندەبێت.

پسپۆڕی باڵای نەخۆشییە درمییەكانی ئەمریكا دكتۆر (ئەنتۆنی فاوچی) لە میانەی وتووێژێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (Indian Express) وتی : ئەم ڤایرۆسە نیشانی داوە كە پشتگوێ بخرێت ئەوا بە نێو كۆمەڵگەدا دەتەقێتەوە، ئەگەر لەوە تێنەگەیت كە چەند توانای هەیە بۆ ئەنجامدانی زیانی گەورە، ئەوا تووشی گرفتت دەكات.

فاوچی پێشنیازی قەدەغەكردنی هاتوچۆی سەرتاسەری بۆ هیندستان كرد، وتیشی: كەس حەز ناكات داخستی سەرتاسەری لە وڵات ئەنجام بدات، بەڵام ئەگەر تەنها بۆ چەند هەفتەیەكیش ئەم كارە بكەین دەتوانی كاریگەرییەكی بەچاو لە شێوازی پەتاكەدا ببینیت.

هه‌واڵی گرنگ