له‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای هیندی تۆماركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای هیندی تۆماركرا

یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای هیندی له‌ وڵاتێكی عه‌ربی تۆماركرا و، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌ڵێت: به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه‌، رێكاری خۆپارێزی توند گیراونه‌ته‌به‌ر.

فیراس هواری وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن رایگه‌یاند: سێ حاڵه‌تی توشبوون به‌كۆرۆنای هیندی له‌ وڵاته‌كه‌ی تۆماركراوه‌، كه‌ پێشتر سه‌ردانی هیندستانیان نه‌كردووه‌، له‌ ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان و بارودۆخیان جێگیره‌.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن وتیشی: رێكاری خۆپارێزی توندیان گرتۆ‌ته‌به‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون، به‌تایبه‌تیش ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا كه‌ له‌ هیندستان بڵاوبۆ‌ته‌وه‌.
به‌پێی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن، كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ گه‌یشتۆ‌ته‌ 712077 توشبوو، له‌نێویشیاندا 8871 كه‌س مردون.

هه‌واڵی گرنگ