وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن ده‌كات

لە بارەی تۆمارە دەنگیە دزە پێكراوەكەی، كە تیایدا رەخنەی لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس گرتبوو، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی ناوبراو كرد.
سه‌باره‌ت به‌ تۆمارە دەنگیە دزە پێكراوەكەی، كە تیایدا رەخنەی لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس گرتبوو، لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە ئینستاگرام، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی قاسم سولەیمانی كرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران ده‌ڵێت: زۆر بە راستگۆیانە لەو تۆمارە دەنگیەدا دوواوم، بەڵام ئەگەر بمزانیبایه‌ بۆ بڵاوكردنەوە دەبێت، وەك پێشووتر هەرگیز قسەی لەو جۆرە نەدەكرد، چونكه‌ هەموو كات رێزم لە پێگە و كارەكانی قاسم سولەیمانی گرتووە.
سه‌باره‌ت به‌م تۆماره‌ ده‌نگییه‌، حكومەتی ئێران رایگەیاند: تۆمارەكە بۆ ئەرشیڤی حكومەت بووە و، لێكۆڵینەوە لە چۆنێتی دزەپێكردنی دەكەن و، بەو هۆیەشەوە راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری ئێران لە كارلادراوە و، 15 كەسیش فەرمانی قەدەغەكردنی گەشتی دەرەوەیان بۆ دەركراوە.
جێگه‌ی باسه‌، لە رۆژانی رابردوودا، تۆمارێكی دەنگی وەزیری دەرەوەی ئێران دزەی پێكرا، كە تیایدا باس لە دەستوەردانی فەرماندە سەربازییەكان بە تایبەتی قاسم سولەیمانی لە كاروباری دیپلۆماسیدا دەكات، بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگیە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و داواكرا لێپرسینەوە لە وەزیری دەرەوەی ئێران بكرێت.

هه‌واڵی گرنگ