لەبەر ئەم هۆكارە زەریف داوای لێبوردن لە بنەماڵەی قاسم سولەیمانی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەر ئەم هۆكارە زەریف داوای لێبوردن لە بنەماڵەی قاسم سولەیمانی دەكات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی تۆمارە دەنگیە دزە پێكراوەكەی كە تیایدا رەخنەی لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس گرتبوو، داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی ناوبراو كرد.

لەمبارەیەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی قاسم سولەیمانی كردوە و لە هەمان كاتدا وتویەتی، زۆر بە راستگۆیانە لەو تۆمارە دەنگیەدا دوواوە، بەڵام ئەگەر بیزانیبایە بۆ بڵاوكردنەوە دەبێت، وەك پێشووتر هەرگیز قسەی لەو جۆرەی نەدەكرد ، جەختیشی كردوەتە، كە هەموو كات رێزی لە پێگە و كارەكانی قاسم سولەیمانی گرتووە.

لە رۆژانی رابردوودا تۆمارێكی دەنگی وەزیری دەرەوەی ئێران دزەی پێكرا كە تیایدا باس لە دەستوەردانی فەرماندە سەربازییەكان بە تایبەتی قاسم سولەیمانی لە كاروباری دیپلۆماسیدا دەكات و بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگیە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و داواكرا لێپرسینەوە لە وەزیری دەرەوەی ئێران بكرێت.

لای خۆشیەوە حكومەتی ئێران رایگەیاندوە، تۆمارەكە بۆ ئەرشیڤی حكومەت بووە و لێكۆڵینەوە لە چۆنێتی دزەپێكردنی دەكەن و بەو هۆیەشەوە راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری ئێران لە كارلادراوە و 15 كەسیش فەرمانی قەدەغەكردنی گەشتی دەرەوەیان بۆ دەركراوە.

هه‌واڵی گرنگ