به‌رپرسێكی دانوستانکاری ئێرانی: له‌ دانوستانەکانی ڤییەنا گەیشتوونەتە رێککەوتنی باش
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌رپرسێكی دانوستانکاری ئێرانی: له‌ دانوستانەکانی ڤییەنا گەیشتوونەتە رێککەوتنی باش

سه‌باره‌ت به‌ لابردنی سزا لەسەر کەسایەتییەکانی ئێران، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: له‌ دانوستانەکانی ڤییەنا، گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی باش.
عەباس عەراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامی شاندی دانوستانکاری بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند: لە دانوستانەکانی ڤییەنا گەیشتوونەتە رێککەوتنێک لەبارەی لابردنی سزای زۆرینەی قەوارە و کەسایەتییەکان، بەڵام هێشتا دانوستانەکان لەبارەی ئەوانەی سزایان لەسەر ماوە بەردەوامە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە دانوستانەکاندا گەیشتوونەتە قۆناغێکی باش و بەرەو پێشچوونی به‌رچاو هەیە، پیێشبینی ئەوەش ده‌كه‌م به‌م زوانه‌ بگەینه‌ رێکەوتن لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی لەنێوانماندا هەیە.
جێگه‌ی باسه‌، مانگی رابردوو لەسەر داوای ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دانوستانی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکردەوە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆناو ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی کە لەساڵی ٢٠١٨ بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پیشووی ئەمریکا لێی کشایەوە.

هه‌واڵی گرنگ