پلانی ناچالاك كردنی وێستگەی ئەتۆمی فوكوشیما پەسەند كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پلانی ناچالاك كردنی وێستگەی ئەتۆمی فوكوشیما پەسەند كرا

ژاپۆن پلانی ناچالاككردنی وێستگەی ئەتۆمی فوكوشیما دای-نی پەسەند كرد، كە دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە.


دەستەی رێكخستنی ئەتۆم ی ژاپۆن، پلانی كۆمپانیای تۆكیۆ ئەلەكتریك پاوەری پەسەند كرد كە دامەزراوەكە بەڕێوەدەبات و لێكردنەوەی ریاكتۆرەكان دەگرێتەوە.


بە پێی پلانەكە كە مانگی ئایاری 2020 پێشكەش كراوە، ناچالاك كردنی چوار ریاكتۆری وێستگەكە كە لە ویلایەتی فوكوشیمایە لەگەڵ جیاكردنەوەی نزیكەی 10 هەزار تۆن شریتی سووتەمەنی ئەتۆمی كە لە حەوزی سووتەمەنیدا كە 44 ساڵە بەكارهێنراوە زیاتر لە 22 ساڵ دەخایەنێت.


كۆمپانیاكە دامەزراوەیەكی لە كۆگانانی ماددە پاشماوەكان دروست دەكات كە تیایاندا بەشێكی سووتەمەنیەكان لە كۆنتێنەری كانزاییدا دەشاردرێنەوە.


بە گوێرەی پلانەكە، پرۆسەی لێكردنەوەكە 50 هەزار تۆن پاشماوەی رادیۆئەكتیڤ دروست دەكات.


وێستگەی فوكوشیما دای-نی، دەكەوێتە 12 كیلۆمەتر باشووری وێستگەی فوكوشیما دای-ئیچی كە پاش بوومەلەرزە و سۆنامیەكەی مانگی ئاداری 2011 زیانی بەركەوتبوو.

هه‌واڵی گرنگ