ئێران و عێراق بۆ چارەسەری قەرزەکانی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران و عێراق بۆ چارەسەری قەرزەکانی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە

عێراق و ئێران گفتوگۆیان لەبارەی قەرزی ئێران لە عێراق کرد بۆ هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا .

بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران و مەجید مەهدی حەنتۆش وەزیری کارەبای عێراق دوێنێ شەممە چەند ڕێگایەکیان تاوتوێ کرد بۆ گەڕانەوە قەرزەکانی ئێران لەلای عێراق، وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بە دوو ڕێککەوتنی گرنگ کرد بۆ هەناردەکردنی غازی ناوخۆیی بۆ عێراق و ڕایگەیاند: تا ئێستا 27 ملیار مەتر سێجا غازی ئێرانی هەناردەی عێراق کراوە.

زەنگەنە جەختی کردەوە لە باشی و پتەوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی ئێران و عێراق، هیوای ئەوەی خواست سەردانی وەزیری کارەبای عێراق بۆ تاران ببێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

وەزیری نەوتی عێران وتیشی: هەناردەی غازی ئێرانی بۆ عێراق لە کێشەدایە، بەڵام هیوادارین بتوانین چارەسەرێک بدۆزینەوە.

هه‌واڵی گرنگ