دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ،دوای جەژن وەرزی دووەم دەست پێدەکات وبابەتەکانیان بۆ 5 بابه‌ت کورت کردۆتەوه بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه 2 ی ئایاری 2021 عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان به كوردیوی ڕاگه‌یاند،وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ماوه‌ی پێشوودا زۆر به شان و باڵی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵده‌گوت به‌ڵام ئه‌مڕۆ وەزیری پەروەردە شکستی خوێندنی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌و بڕیاره‌ی ئەوەمان پێدڵێت کە ووردبین نیە لەبڕیارەکانیدا ئەوان له ماوه‌ی پێشوودا لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ ڕاوێژیان نەدەکرد بۆیە لە ئەنجامدا خوێندنی ئه‌لیکترۆنی شکستی هێنا.