تەنها له‌ 24 كاتژمێردا، بەهەزاران كەس لە هیندستان به‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەنها له‌ 24 كاتژمێردا، بەهەزاران كەس لە هیندستان به‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

له‌ هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێردا، ٣٩٢ هه‌زار و ٤٨٨ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٢ هه‌زار و ٤٨٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٦٨٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ٤٥٧ کەس، کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢١٥ هەزار و ٥٤٢ کەس. ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٦٤٤ کەس.

حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان کە لە مانگی نیساندا رووی لە هەڵکشان کرد و لە ئێستادا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

هه‌واڵی گرنگ